له هێرشێكی داعشدا له كه‌ركوك دوو پۆلیسی فیدراڵی عیراق كوژران
وێستگه نیوز ـ
به‌یانی ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی داعش بۆ دووه‌م جار له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی عیراق و دوو پۆلیسی فیدرالی عیراق كوژران.
له‌و باره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئاشكرای كردووه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16ی ئایاری 2019، پاشماوه‌كانی رێكخراوی داعش هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی پۆلیسی فیدرالی له شاره‌دێی ره‌شادی سه‌ر به شارۆكه‌ی حه‌ویجه‌ی نزیكه‌ی 60 كیلۆمه‌تر باشووری رۆژئاوای كه‌ركوك.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، شه‌ڕ و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی قورس له نێوان هه‌ردوولا ده‌ستی پێكردوه‌و توانراوه هێرشه‌كه‌ی داعش تێك بشكێنرێت و زیان به چه‌كداران بگه‌یه‌نرێت، به‌ڵام ژماره‌ی كوژراوانیان نازانرێت.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: زیانه‌كانی پۆلیسی فیدرالی له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه كوژرانی دوو سه‌ربازی فه‌وجی سێی لیوای 20ی پۆلیسی فیدرالی بوون.
ئه‌و هێرشه‌ی داعش له كاتێكدایه، ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه له ناوچه‌ی ریازی سه‌ر به شارۆكه‌ی حه‌ویجه‌ی سنووری پارێزگای كه‌ركوك، جارێكی تر چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی عیراق و چوار ئه‌فسه‌ری پۆلیسی فیدراڵیان كوشت.
هــ. ر
AM:09:22:16/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 1772
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت