نەخۆشێک لەکاتی نەشتەرگەریدا گیانی لەدەستدا
وێنەکە پۆلیسی گەرمیان دایناوە
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، كه شه‌وی رابردوو له كاتی نه‌شته‌رگه‌ریدا نه‌خۆشێك گیانی له ده‌ستداوه و له‌سه‌ر سكاڵای كه‌سوكاره‌كه‌شی پزیشكه‌كه‌ی راگیراوه.
عه‌لی جه‌مال قدووری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "شه‌وی چوارشەممە 15ی ئایاری 2019، لەکاتی نەشتەرگەریدا لەتەلاری ئه‌حمەد لەناو بازاڕی قەزای کەلار هاوڵاتیەک بەناوی (سەرهەنگ جەلال عه‌بدولقادر، لەدایکبووی 1991 دانیشتووی گەڕەکی بنگردی قەزای کەلار گیانی لەدەستدا".
راشیگه‌یاندووه: "تەرمی ناوبراو بەمەبەستی توێکاری رەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە و لەسەر سکاڵای کەسووکاری و بەبڕیاری دادوەر پزیشكه‌کەی راگیراوە و پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە و چاوەڕوانی ئەنجامی پزیشکین لەسەر هۆکاری گیان لەدەستدانی ناوبراو".
هــ. ر
AM:08:44:16/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 7132
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت