سلێمانی.. ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری له به‌یانیان قه‌ده‌غه كرا
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێكی سەبارەت ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری له نەخۆشخانە ئەهلیەكان بڵاوكردەوە و رایگه‌یاند، كاتی بەیانیان ئەنجامدانی نەشتەرگەری لەنەخۆشخانە ئەهلی و تایبەتەكان قەدەغەیە.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: سەرجەم نەخۆشخانە تایبەتیەكان ئاگادراكراونەتەوە بەهیچ شێوەیەك رێگەنادرێت هیچ جۆرە نەشتەرگەرییەك لەبەیانیاندا ئەنجام بدرێت.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه: پێویستە نه‌شته‌رگه‌رییه‌كان لەكاتژمرێر 1.00ی پاش نیوەڕۆوه ئه‌نجام بدرێن، لەسەرجەم نەخۆشخانە ئەهلیەكان، بەپێچەوانەوە رووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە.
هــ. ر
AM:11:49:11/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 4936
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت