له‌ چه‌مچه‌ماڵ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی ده‌گمه‌ن بۆ ژنێكی دوگیان كراو له‌ مردن رزگاركرا

‌ئەو دوو پزیشکەی بەشداریان لە نەشتەرگەرییەکەدا کردوە

وێستگه‌ نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، دوای ئەوەی نەخۆشێك کە ژنێکی دوگیان بوو باری تەندرووستی زۆرخراپ دەبێت و بەپەلە دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەی گشتی شەهید (ئەندازیار هۆشەنگ ئازاد بۆ ژنان و منداڵبوون) خێرا دەستبەجێ پزیشکەکان نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بـۆ ئەنجامدەدەن.


دکتۆره‌ بڕوا محمد لەتیف، یەکێک لەو پزیشکانەی کـە لەگەڵ ستافێک لـە پزیشکانی بەنج و نەشتەرگەری گشتی لـە هـۆڵی نەشتەرگەری نەخۆشخانەکە هەستاون بە ئـەو نەشتەرگەریە وتی، "کـاتێک نەخـۆشەکە گەیەندرایە نـاو نەخۆشخانەکەمان، بەمەبەستی نەشتەرگەری هەموو ئامادەکارییەکمان کرد کەبەهۆی ئەوەی خوێنێکی زۆری لێ رۆشتبوو ئەمەش مەترسی گەورەی لەسەر ژیانی ئەو ژنە درووست کردبوو کە تەمەنی 34 ساڵ بوو، هەر بۆیە دوای ئاگادارکردنەوەی نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی لەمحاڵەتە بڕیارماندا دەستبەجێ نەشتەرگەری بۆ ئەنجامبدەین".

دکتۆرە بڕوا، کە لەهەمانکاتدا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکەشە وتیشی: "بەهۆی ئەوەی نەخۆشەکە پێشتروو و لەکاتی خۆیدا نەهێنرایە نەخۆشخانە، هیچ گەرەنتییەک نەبوو بۆ ئەوەی کە لەژیاندا بمێنێت، بەڵام خۆشبەختانە دوای زیاتر لە پێنج کاتژمێر لە ژێر نەشتەرگەری بەهاوکاری پزیشک و کارمەندانی تەندرووستی و سەرجــەم ستافی نــاو نەخۆشخانەکە و ئەو توانایەیی کە لە بەردەستدا بوو توانرا ژیانی لــە مردن رزگـار بکەین، لە ئێستادا باری تەندرووستی زۆر جێگیرە و جوڵە و خواردن و خواردنەوەی زۆر باشە و بە مەبەستی چـاودێری پزیشکی رەوانەی سلێمانی کراوە".

دکتۆرە خەندە عبدالرحمن قادر، کە پزیشکێکی ترە هەستاوە بەنەشتەرگەریەکە وتی: "ئەم حاڵەتەی ئەمڕۆ پێی دەوترێت (Ruptured uterus at 25 weeks history of one myomectomy year ago) بەهۆی ئەوەی پێشتر کەسەکە نەشتەرگەری لابردنی (گرێی رەحم)ی بۆ ئەنجامدراوە رێنمایی کراوە کە نابێت دووگیان ببێتەوە، بەڵام دووبارە دووگیان بوە و ماوەی دووگیانییەکەی 25 هەفتەبوو، ئەمانە هــۆکاربوون بۆ تەقینی رەحمی نەخۆشەکە و پاشان خوێن لێڕۆیشتنێکی زۆر".

دکتۆرە خەندە، بـاسی مەترسیداری و دەگمەنی ئەم حاڵەتەی کرد و وتی: "تا ئێستا یەکەمین جارە ئەم حاڵەتە رووبدات و لە هیچ شوێنێکی تر تۆمارنەکراووە، بەهـۆی کەمی ماوەی دووگیانییەکەی کەتەنها شەش مانگبوو".

ئەوەشی وت: "هەرچەندە کەیسەکە زۆر مەترسیدارو قورس بوو وەنەبوونی بەشی چاودێری ورد و تاقیگەی مەرکەزیش کارەکەی قورستر کردبوو، دەبـوو دەستبەجێ بـگەیەنرایەتە نەخۆشخانەکانی سلێمانی، بەڵام لەبەر ئەو مەترسیە زۆرەی کە لـەسەر ژیـانی دایکەکە هەبوو دوای وەرگرتنی رەزامەندی کەسوکاری ژنەکە بڕیاری نەشتەرگەرییەکەماندا کەهیچ دڵنیا نەبوین خۆشبەختانە سەرکەوتوبوو".

ئــەو دوو پزیشکە، رێنمایی هەمـوو دایـکان و خانمان دەکـەن لەپێش و لـەکاتی دووگیانی و دوایی دووگیانیشدا رەچاووی رێنماییەکانی پزیشکەکانبن و بەتەواوەتی ئاگاداری خۆیان بن چاودێرییەکی باشی تەندروستیان بکەن، لەکاتی بوونی هەر ئێش و ئازارێکدا راستەوخۆ سەردانی نەخۆشخانە بکەن، چونکە لەکاتی روودانی حاڵەتێکی لەم جۆرە کە زوو فریایی نەکەوی ئەگەری هەیە دایکەکە تووشی جەڵدەی سی و خوێنبەربوون ببێت کەیەکێکە لەهۆکارەکانی مردنی دایکی دووگیان، ژیانی دەکەوێتە مەترسییەوە ئەو کاتە رزگارکردنی ژیانی زەحمەت دەبێت".

هــ. ر


AM:10:06:03/08/2018








ئه‌م بابه‌ته 37448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو