وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی ئێران: 14 ملیۆن خوێندكار ئاماده‌ن بۆ جه‌نگ
منداڵانی ئێران-گێتی
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی ئێران رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌ڵبگیرسێت، ئه‌وا 14 ملیۆن خوێندكار ئاماده‌ن بجه‌نگن، له به‌رامبه‌ریشدا رێكخراوێكی تایبه‌ت به پاراستنی مافه‌كانی منداڵ له‌و وڵاته داوای له وه‌زیر كرد له بری شه‌ڕ، چاكسازی له خوێندنگه‌كاندا بكات.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی سكای نیوز، محه‌مه‌د به‌تحائی، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی ئێران رایگه‌یاندوه: 14 ملیۆن خوێندكارمان له خوێندنگه‌كان هه‌یه و ئاماده‌ن ئه‌گه‌ر پێویستی كرد و جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌ڵگیرسا، گیانی خۆیان به‌خت بكه‌ن.
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی ئێران ئه‌وه‌شی به‌بیرهێناوه‌ته‌وه كه وه‌ك چۆن له سه‌رده‌می (به‌رگریی پیرۆز- جه‌نگی عیراق و ئێران) ئه‌و خوێندكارانه گیانیان به‌ختكرد، ئێستاش ئاماده‌ی ئه‌و گیانفیداییه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی سكای نیوز، له سه‌رده‌می جه‌نگی ئێران و عیراقدا له ساڵی 1980-1988، به‌رپرسانی ئێران ده‌یان هه‌زار منداڵ و هه‌رزه‌كار و گه‌نجیان كردوه‌ته قوربانی و له پاككردنه‌وه‌ی كێڵگه‌كانی مین و پێشڕه‌وییه سه‌ربازییه‌كاندا به كوشتیان داون.
هاوكات رێكخراوی پاراستنی مافه‌كانی منداڵ له ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا ره‌خنه‌ی توندی له لێدوانه‌كانی وه‌زیری په‌ره‌وه‌رده‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕیووه و پێی وتووه: باشتره وه‌زی له‌بری ئاماده‌كردنی منداڵان بۆ جه‌نگ، خوێندنگاكانی ناوچه لێقه‌وماوه‌كان نۆژه‌ن بكاته‌وه كه دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی لافاووه زیانی زۆریان به‌ركه‌وت.
PM:12:44:15/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 5464
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت