تره‌مپ ره‌وانه‌كردنی هێزی سه‌ربازی بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ره‌تده‌كاته‌وه
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ره‌تیكرده‌وه وڵاته‌كه‌ی به‌نیازبێت هێزی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكات.
له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی دایه‌وه كه سه‌باره‌ت به 120 هه‌زار سه‌رباز لێیكرا كه گوایه بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئێران ره‌وانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ده‌كات.
له وه‌ڵامدا سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتی: ئه‌و هه‌واڵانه دورن له راستییه‌وه و پلانیان بۆ دانه‌ڕشتووه، هیواشی خواست ناچار نه‌بن پلان بۆ ره‌وانه‌كردنی سه‌رباز بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دابڕێژن.
تره‌مپ راشیگه‌یاند كه بڕیاریش بده‌ن هێزی سه‌ربازی بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ره‌وانه بكه‌ن، ئه‌وا هێزێك ده‌نێرن كه له‌و ژماره‌یه زۆر زیاتر كه باس كراوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه رۆژی دووشه‌ممه 13ی ئایاری 2019، ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتویه‌تی: "بابزانین له‌گه‌ڵ ئێران ده‌گه‌ینه كوێ و چی روو ده‌دات، ئه‌گه‌ر تاران هه‌ر شتێك بكات، ئه‌وا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كات".
پێشتر تۆڕی هه‌واڵی سی ئێن ئێن له‌زاری سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كانی ئه‌مریكا بڵاویكردبوه‌وه كه كۆشكی سپی له‌رێگه‌ی سویسراوه ژماره ته‌له‌فۆنێكی بۆ ئێران جێهێشتووه تا له‌وێوه بۆ دانوستان و گفتوگۆ په‌یوه‌ندی به دۆناڵد تره‌مپه‌وه بكه‌ن.
به‌هۆی توندكردنی سزاكانی واشنتن بۆسه‌ر تاران و ره‌وانه‌كردنی كه‌شتیگه‌له جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئاوه‌كانی كه‌نداو، گرژی كه‌وتوه‌ته نێوان ئه‌مریكا و ئێران.
PM:07:29:14/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 6560
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت