ئه‌مه‌ریكا بنکە و بارەگاکانی فه‌یله‌قی قودسی له عێراق و لوبنان ئاشكرا ده‌كات
وێنە.. نمایشی سەربازی حیزبالله ی لوبنانی
وێستگە نیوز-
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی به ناوونیشانی "به‌وپه‌ڕی روونی – فه‌یله‌قی قودسی ئێرانی" بڵاوكردوەتەوە، كه تێیدا بنکەکانی ئه‌و هێزه ئێرانییه‌ی له عێراق و لوبنان ده‌ستنیشانكردووه.
ئەمڕۆ سێ‌شەممە تیمی په‌یوه‌ندیكردنی ئه‌لیكترۆنی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له تویته‌ر گرتە ڤیدیۆییەکی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندوە "بەوپەرری روونی و لە نزیکەوە بارەگا و بنکە سەربازییەکانی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانتان نیشان دەدەین لە نێو خاکی عیراق و لوبنان"، ئەوەش لە کاتێکدایە هەردوو ئەو هێزانە سەر بە حکومەتی ئێرانن و هەردووکیشان خراونەتە لیستی تیرۆرەوە لەلایەن ئەمریکاوە".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگەیاندوە "فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسداران، له سه‌ربازگه‌كانی لوبنان راهێنان به میلیشیاكانی نزیك لەخۆی ده‌كات و چه‌كیان پێده‌دات و هاوكات دوو شوێنی هاوشێوه‌ی له رێگه‌ی سه‌ته‌لایته‌وه ده‌ستنیشان كردووه، یه‌كێكیان له لوبنان و ئه‌وی دیكه‌ش له ئێران، كە هاوشێوه‌ن و بنكه‌ی سه‌ربازین و بۆ راهێنانی چه‌كداران به‌كارده‌هێنرێت".
له گرته ڤیدیۆیه‌كه‌دا باس لەوە کراوە کە ئێران لە عێراق و لوبنان راهێنان به‌و هێزانه ده‌كات كه راسته‌وخۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئێران نین بەڵکو بەکرێگیراوین، وه‌كو میلیشیاكانی عێراق و حزبوڵڵای لوبنان".
له ڤیدیۆكه‌دا نه‌خشه‌ی چه‌ند شوێنیك نیشان ده‌دات کە گوایه بنكه‌ی سه‌ربازین له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌كارده‌هێنرێت، یه‌كێك له‌وانه دۆڵی بیقاعه له لوبنان و سه‌ر سنووری سوریا و بنكه‌ی سه‌ربازی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له دۆڵی بیقاعی لوبنان هه‌بووه، له ده‌وروبه‌ری تارانی پایته‌ختی ئێرانیش هه‌ن، وه‌ك ئه‌و تیمه ئه‌مه‌ریكییه باسی ده‌كات، ئه‌وه‌ش بۆ راهێنانی كه‌سانێكن بۆ ئه‌نجامدانی شه‌ڕی مافیایی و سیناریۆبۆداڕێژراو".
هــ. ب
PM:04:25:14/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 4672
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت