حوسییەکان دوو دامەزراوەی گەورەی نەوتی سعودیەیان بۆردومان کرد


وێستگە نیوز-

حوسییەکان لەڕێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە دوو دامەزراوەی نەوتی سعودییەیان بۆردومان کرد.

کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی نەوتی سعودیە رایگەیاندوە "ئەمڕۆ سێشەممە لەلایەن چەند فڕۆکەیەکی حوسییەکانەوە هێرشکراوەتە سەر دوو دامەزراوەی نەوتی وڵاتەکەمان".

هاوکات کەناڵی مەسیرەی یەمەنی سەر بە حوسییەکانی یەمەن رایانگەیاندوە "ئەو هێرشە لەلایەن گروپی ئەنسارالله ی یەمەنییەوە ئەنجام دراوە کە گروپێکی حوسییەکانە و هێرشەکەش لەڕێگای ٧ فرۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە کراوەتەوە سەر ئەو دوو بنکە نەوتییە سعودیە"، کەناڵەکە هێرشەکەی بە "بەئامانجگرتنێکی سەربازی گەورەی دوژمن" ناوبردوە.

کەناڵی مەسیرە ئاماژەی بەوەشداوە "هۆکاری ئەو هێرشەش ئەوەیە کە لەلایەن هاوپەیمانی عەرەبییەوە کە سعودیە سەرۆکایەتی دەکات ئابڵوقەیەکی بەهێزی کردووەتە سەر هاوڵاتیانی یەمەن و هەروەها ئەو هێرشانەی کە لەلایەن ئەو هاوپەیمانییەوە ئەکرێتە سەر حوسییەکان".

هەروەها وەزارەتی نەوتی سعودیە باسی لەوەکردوە "گواستنەوەی نەوتیان لەو دوو دامەزراوەیە وەستاندوە بەڵام لەسەرجەم کێڵگە نەوتییەکانی دیکە گواستنەوەی نەوت بەردەوامە".

هــ. ب


PM:02:02:14/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 1768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو