تره‌مپ په‌یامێكی توندی ئاراسته‌ی ئێران كرد
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی ئه‌مریكا په‌یامێكی توندی ئاراسه‌ی ئێران كرد و هۆشداریی دا له هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی تاران بۆ هەڵگیرساندنی جه‌نگ.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13ی ئایاری 2019، ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتویه‌تی: "بابزانین له‌گه‌ڵ ئێران ده‌گه‌ینه كوێ و چی روو ده‌دات، ئه‌گه‌ر تاران هه‌ر شتێك بكات، ئه‌وا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كات".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشتر تۆڕی هه‌واڵی سی ئێن ئێن له‌زاری سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كانی ئه‌مریكا بڵاویكردبوه‌وه كه كۆشكی سپی له‌رێگه‌ی سویسراوه ژماره ته‌له‌فۆنێكی بۆ ئێران جێهێشتووه تا له‌وێوه بۆ دانوستان و گفتوگۆ په‌یوه‌ندی به دۆناڵد تره‌مپه‌وه بكه‌ن.
به‌هۆی توندكردنی سزاكانی واشنتن بۆسه‌ر تاران و ره‌وانه‌كردنی هێزی زیاتری ئه‌مریكا بۆ ئاوه‌كانی كه‌نداو، گرژی كه‌وتوه‌ته نێوان ئه‌مریكا و ئێران.
PM:10:03:13/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 17336
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت