كاردانه‌وه‌ی زلهێزه‌كانی جیهان بۆ بڕیاری کشانەوەی ئێران لە چەند بەندێکی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه
حەسەن روحانی، لە بنکەیەکی ئەتۆمیی وڵاتەکەیدا
وێستگه نیوزـ
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه حەسەن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له چه‌ند به‌ند و بڕگه‌یه‌كی رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی (5+1) راگه‌یاند، له به‌رامبه‌ریشدا هه‌ریه‌ك له روسیا و فه‌ره‌نسا و چین و به‌ریتانیا هه‌ڵوێستی خسته‌ڕوو.
كۆشكی كرملین پێی وایه كه بڕیاره‌كه‌ی تاران بۆ راگرتنی جێبه‌جێكردنی چه‌ند بڕگه و به‌ندێكی رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه، به‌هۆی هه‌نگاوه "سهرشتێتهكان"ی ئه‌مریكاوه بووه.
دیمیتری بیسكۆف، وته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی روسیا (كرملین) رایگه‌یاند كه هۆكاری بڕیاره‌كه‌ی ئێران، هه‌نگاوه "سه‌رشێته‌كان"ی ئه‌مریكایه، هاوكات قوسته‌نتین كۆساچۆف، سه‌رۆكی لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له په‌رله‌مانی روسیا پێی وایه كه كشانه‌وه‌ی ئێران له هه‌ندێك بڕگه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه، ده‌چێته چوارچێوه‌ی ناڕه‌زایی دیپلۆماسییه‌وه.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆش گه‌وره به‌رپرسانی روسیا رایانگه‌یاند: ئه‌مریكا بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئێران هه‌ڵوێستی نوێ سه‌باره‌ت به رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی بگرێته‌به‌ر و داواشی له واشنتۆن كرد كه به‌رامبه‌ر به ئێران نیازی دانوستان نیشان بدات.
هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین رایگه‌یاند: پێویسته سه‌رجه‌م به‌ند و بڕگه‌كانی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران به‌ته‌واوی جێبه‌جێ بكرێت و جه‌ختیكرده‌وه كه به‌رپرسیارێتییه‌كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی هه‌موو لایه‌ك.
پێشتریش ژان ئێف لۆدریان، وه‌زیری به‌رگریی
فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند: وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌یانه‌وێت ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه به‌رده‌وام بێت، وتیشی كشانه‌وه‌ی ئێران له ڕێككه‌وتنه‌كه خراپترین بژارده‌یه.
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش به‌رپرسانی به‌ریتانیا رایانگه‌یاند كه كشانه‌وه‌ی ئێران له هه‌ندێك به‌ندی رێككه‌وتنه‌كه هه‌نگاوێكی مه‌ترسیداره، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی كرد و وتی: ئێران ده‌یه‌وێت درێژه به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی بدات، به‌ڵام رێگه‌ناده‌ین تاران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆم.
PM:04:00:08/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 3588
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت