پوخته‌ی بڕیاره‌كانی ئێران بۆ كشانه‌وه له چه‌ند بڕگه‌یه‌كی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه
وێستگه نیوزـ
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8 ئایاری 2019، حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران هۆشدارییدا له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان وڵاته‌كه‌ی و وڵاتانی خۆرئاو و ئه‌و كاره‌ی به مه‌ترسیدار بۆ ئێران و جیهان وه‌سفكرد، وتیشی کە تاران پابەندبونی خۆی بە رێککەوتنەکە کەمدەکاتەوە و یۆرانیۆمی زیاتریش دەپیتێنێت.
هه‌رئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه تاران باڵیۆزی وڵاتانی پابه‌ندبوی به رێككه‌وتنه‌كه (روسیا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و چین)ی ئاگادار كردوه‌ته‌وه له كشانه‌وه له‌چه‌ند به‌ندێكی رێككه‌وتنه‌كه.
ئه‌نجومه‌نه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه وڵاتانی ناوبراو ئاگادار كراونه‌ته‌وه له‌وه‌ی ئێران چیتر پابه‌ند نابێت به‌و رێژه‌یه‌ی كه له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌دا بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ تاران دیاریكراوه.
سایتی روسیا توده‌ی پوخته‌ی بڕیاره‌كانی ئێرانی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پابه‌ندییه‌كانی تاران به چه‌ند بڕگه‌یه‌كی رێككه‌وتنه‌كه بڵاوكرده‌وه كه به‌مجۆره‌یه:
1- راگرتنی فرۆشتنی یۆرانیۆمی زیاده كه له به‌رهه‌مهێنانی 300 كلیۆگرام ده‌مێنێته‌وه.
2- راگرتنی فرۆشتنی ئاوی قورس كه له 130 كیلۆگرام ده‌مێنێته‌وه.
3- پێدانی مۆڵه‌تی 60 رۆژ به لایه‌نه‌كانی ناو رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه بۆ زامنكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران له كه‌رته‌كانی نه‌وت و بانكه‌كان، به‌پێچه‌وانه‌وه ئێران هه‌نگاوی دیكه ده‌نێت.
4- له‌كاتی ره‌وانه‌كردنی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی یان سه‌پاندین سزای نوێ به‌سه‌ر تاران‌دا، ئه‌وا ئێران وه‌ڵامی یه‌كلاكه‌ره‌وه و خێرای ده‌بێت.
هه‌ڕه‌شه‌كه‌كانی ئێران دوای ئه‌وه دێت كه یه‌كێتی ئه‌وروپا شكستی هێنا له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی فشاره‌كانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران، به‌تایبه‌ت دوای كشانه‌وه‌ی واشنتن له رێككه‌وتنه‌كه و دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه.
ساڵی 2015 ئێران و وڵاتانی (5+1) واته ئه‌ڵمانیا و ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی (روسیا و ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و چین و به‌ریتانیا) رێككه‌وتنێكیان له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی تاران واژوو كرد.
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه ئه‌مریكا سه‌رجه‌م سزاكانی سه‌ر ئێران هه‌ڵده‌گرت و له به‌رامبه‌ریشدا به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان سنوردار ده‌كرا و به‌ته‌واوی رێگری ده‌كرا له‌وه‌ی ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆم.
به‌ڵام له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2018، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان ئێران و شه‌ش وڵاته زلهێزه‌كه‌ی جیهان كشایه‌وه كه له ساڵی 2015 و له سه‌رده‌می باراك ئۆبامادا واژو كرابوو.
له 5ی نۆڤه‌مبه‌ری 2018، سه‌رۆكی ئه‌مریكا قۆناغی دووه‌می سه‌پاندنی سزاكانی به‌سه‌ر ئێران‌دا راگه‌یاند و به‌وه‌ش سزاكان له‌سه‌ر تاران توندتركران.
AM:11:52:08/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2156
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت