بۆ یەکەم جار کیم جۆنگ ئۆن و ڤلادیمێر پوتین کۆبوونەوە



وێستگە نیوز-

 

سەرۆکی روسیا و سەرۆکی کۆریای باکور بۆ یەکەمین جار کۆبوونەوە.

ئاژانسی هەواڵی روسیا تودەی بڵاویکردووەتەوە "کیم جۆنگ ئۆن سەرۆکی‌ کۆریای باکور سەردانی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیای کردووە و کۆبونەوەکەشیان لە دورگەی رۆسکی نزیک لە ڤلادیفۆستۆک بەڕێوەچووە".

 

ئەوەش یەکەم دیداری نێوان سەرۆکی روسیا و سەرۆکی‌ کۆریای باکور بوو لەو کاتەی کیم جۆنگ ئۆن لەساڵی ٢٠١١ ئەوە دەسەڵاتی گرتووەتەدەست، هەروەها یەکەم سەردانی کیم جۆنگ ئۆنە بۆ دەرەوەی وڵات دوای ئەوەی لە نیسانی ئەمساڵ بەسەرۆکی ئەنجومەنی دەوڵەت هەڵبژێردرایەوە.

 

رۆژی سێشەممە یۆری ئۆشاکۆف یاریدەدەری سەرۆکی روسیا رایگەیاندبو "رۆژی ٢٥ی نیسان ڤلادیمێر پوتین و کیم جۆنگ ئۆن لە ڤلادیفۆستۆک کۆدەبنەوە، سەردانەکەی کیم جۆنگ ئۆن دوو رۆژ بەر لەدیدارەکە راگەێندرا، ئەوەش بەگوتەی بەرپرسانی روسیا لەبەر هۆکاری ئەمنی بووە".


 


AM:09:16:25/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 1808 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو