ژنه كوردێك له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستگیركرا
ژنه كوردێك له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستگیركرا
وێستگه نیوز ـ
ژنێکی گه‌نجی خەڵکی ماکۆ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر كرا‌و ئێستا لە بەندیخانەی شاره‌كه‌ی راگیراوە.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه: ژنێکی گه‌نجی خەڵکی ماکۆ بە ناوی مەقبوولە سکانوەند، سێ مانگ پێش ئێستا لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ئورمیەوە دەستبەسەر کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مەقبوولە سکانوەند پێشتر ئەندامی یەکێک لە حزبە کوردستانییەکان بووە و بە هاوئاهەنگی بنەماڵەکەی و ناوەندە ئەمنییەکان گەڕاوەتەوە بۆ شارەکەی خۆی.
ئەو ژنە گه‌نجه دوو هەفتە دوای گەڕانەوە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیەوە دەستبەسەر و ئێستا لە بەندیخانەی شاری ماکۆ راگیراوە.
هــ. ر
AM:08:59:06/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 1244
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت