نرخی تمه‌ن له مامه‌ڵه‌كانی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ
وێستگه نیوزـ
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3ی نیسانی 2019، له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌كردن به تمه‌ن-ی ئێرانی به‌رامبه‌ر دینار و دۆلار به‌م جۆره‌ی خواره‌وه بوو.
ره‌وه‌ز ئامانج له نووسینگه‌ی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له شاری سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: به‌پێی دوایین مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كانی دراو له هه‌رێمی كوردستان كه به تمه‌ن-ی ئێرانییه‌وه كراوه، یه‌ك ملیۆن و 318 هه‌زار تمه‌ن به‌رامبه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مریكی بوو.
ره‌وه‌ز ئامانج وتی: "له مامه‌ڵه‌كانی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆدا 100 دۆلاری ئه‌مریكی به حه‌واڵه به‌رامبه‌ر یه‌ك ملیۆن و 343 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی بووه و 100 هه‌زار تمه‌نیش به‌رامبه‌ر 9 هه‌زار و 150 دیناری عیراقی بوو".
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه به‌یانی ئه‌مڕۆ له كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا نرخی 100 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی به‌رامبه‌ر به 9 هه‌زار و 150 دینار بوو.
هــ. ر
PM:02:46:04/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 5100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت