عومرەکارێکی تری هەرێم له سعودییه كۆچی دواییكرد
وێستگه نیوز ـ
له وڵاتی سعوودییه و له كاتی ئه‌نجامدانی سوننه‌تی عومره‌دا، هاوڵاتیه‌كی كوردی خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر كۆچی دواییكرد.
نه‌به‌ز ئیسماعیل، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌و هاوڵاتییه كورده، ناوی كه‌نعان جیهاد عه‌بدولڕه‌زاقه و سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4ی نیسانی 2019، به هۆی نه‌خۆشی جه‌ڵته‌ی دڵ كۆچی دواییكردووه.
وتیشی: "ئه‌و هاوڵاتییه كۆچكردووه له دایكبووی 1949 بووه، كه‌سوكار و هاوسه‌ر و كوڕ و كچی هاوه‌ڵی بوون له گه‌شته‌كه‌یدا بۆ به‌جێهێنانی سوننه‌تی عومره".
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی نوێژی جه‌نازه‌ی له‌سه‌ر كراوه، هه‌ر له سعوودییه ته‌رمه‌كه‌ی به‌خاك سپێردراوه.
به هۆی گرانی ئه‌و نرخه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی سه‌فه‌ری حه‌ج دانراوه و كه‌می چانسی سه‌فه‌ری حه‌ج به‌و پێیه‌ی ناوه‌كان به تیروپشك له لایه‌ن ئه‌وقافه‌وه راده‌گه‌یه‌ندرێت، به‌شێك له هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان زۆرتر روویانكردووه‌ته ئه‌نجامدانی گه‌شتی عومره.
پێشتریش هاوڵاتییه‌كی دیكه‌ی خه‌ڵكی هه‌ولێر له وڵاتی سعودییه گیانی له ده‌ستدا كه بۆ ئه‌نجامدانی سووننه‌تی عومره سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كردبوو.
هــ. ر
PM:01:44:04/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 3268
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت