عومره‌كارێكی هه‌رێم له شاری مه‌ككه كۆچی دوایی كرد
عومرەکاران لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکە ئایینییەکانیان
وێستگه نیوز ـ
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له شاری مه‌ككه و به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆوه، عومره‌كارێكی هه‌رێمی كوردستان كۆچی دوایی كرد.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێم به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "رۆژی هەینی 17ی ئایاری 2019، لە شاری مەککەی پیرۆز عومرەکارێکی ھەرێمی کوردستان بەناوی (زیبە حسێن محەممەد) تەمەن 77 ساڵ دانیشتووی ئیدارەی گەرمیان بەھۆی رووداوی ھاتوچۆ لەشەقامی (محبس الجن) لەشاری مەککەی پیرۆز کۆچی دواییکرد".
وتیشی: "بڕیارە دوای تەواوکردنی رێکاری یاسایی، ئەمڕۆ شەممە 18ی ئایاری 2019 لەکاتی نوێژی بەیانیدا نوێژی مردووی لەسەر بکرێت، دواتر لە گۆڕستانی شاری مەککەی پیرۆز بەخاک دەسپێردرێت".
هــ. ر
AM:08:40:18/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 4612
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت