عومره‌كارێكی خەڵکی هەولێر له مه‌دینه كۆچی دوایی كرد
حاجی شه‌هاب ئه‌حمه‌د
وێستگه نیوز ـ
عومره كارێكی كوردی خه‌ڵكی هه‌ولێر له شاری مه‌دینه‌ی وڵاتی سعودییه كۆچی دوایی كرد و له گۆره‌ستانی به‌قیع به خاكسپێردرا.
نه‌به‌ز ئیسماعیل، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ عه‌مره‌كارێكی كورد، به‌ناوی حاجی شه‌هاب ئه‌حمه‌د، خه‌ڵكی هه‌ولێر، له شاری مه‌دینه‌ی سعودیه كۆچی دوایی كرد.
وتیشی: "ئه‌و هاوڵاتییە، به مه‌به‌ستی عه‌مره‌كردن سه‌ردانی سعوودیه‌ی كردووه و دواتریش بۆ سه‌ردانیكردنی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) چووه‌ته شاری مه‌دینه و له‌وێ كۆچی دوایی كردووه.
روونیشكرده‌وه: دوای كۆچی دواییش، ته‌رمی حاجی شه‌هاب له گۆڕستانی به‌قیع به خاكسپێردراوه.
هــ. ر
PM:03:32:26/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 3848
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت