لیژنهی دارایی روونکردنەوە لەبارەی چارەنوسی پارهی دڕاوی هاوڵاتییان دهدات
وێستگه نیوز ـ ههستیار
زۆربوونی پارهی وردهی دڕاو له ههرێمی كوردستان نیگهرانی هاوڵاتییانی لێدهكهوێتهوه و ئهندامێكی لیژنهی دارایی ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراقیش رایدهگهیهنێت، ئەگەر لقی بانکی ناوهندی لەسلێمانیش بکرێتەوە دەتوانرێت دراوی کۆن لە ھاوڵاتیان وەربگیرێت و دراوی نوێیان لەبری ئەوە پێبدرێت.
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێستگه نیوزی راگهیاند: وەرگرتنەوەی دراوی کۆن و خراپبووی بازاڕ کارو ئەرک و رۆتینیاتی بانکەکانە و ئەرکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە دراوی نوێ بەسەر بانکەکان دابەشبکات، بانکی ناوەند ئەودراوە کۆنانە وەردەگرێتەوە بەسەر بانکەکانی دیکە دابەشی دەکات.
وتیشی: "مانگانە لەو پارەیەی لە بەغداوە بۆ ھەرێمی کوردستان رەوانە دەکرێت رێژەیەکی دراوی نوێیە و دەبێت بانکی ناوەندی لە ھەولێر ئەو پارەیە بەیەکسانی بەسەر بانکەکاندا دابەشبکات و سەرجەم ھاوڵاتیان لێی سوودمەندببن".
ئەوەشی خستەڕوو: "لە پارێزگای ھەولێر لقی بانکی ناوەندی ھەیە و ئەگەر لە پارێزگای سلێمانیش ئەو لقی بانکە ھەبوایە دەتوانرا مانگانە رێژەیەک لە دراوی کۆنی عیراقی وەربگرێتەوە و بدرێتەوە بە ھاوڵاتیان لەبری ئەوە دراوی نوێ دابەشدەکرێت".
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەوەشی ئاشکراکرد، وەک ئەندامی لیژنەی دارایی لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی ئەو بابەتەیان تاوتوێکردوەو و لاری نەبوە لە کردنەوەی لقی بانکی ناوەندی لە شاری سلێمانی کە دەتوانرێت بەشێکی زۆری دراوی کۆن وەربگرێتەوە و لەبری ئەوە دراوی نوێ بخرێتەوە بازارەوە.
PM:08:19:03/04/2019
ئهم بابهته 4800
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت