بانكی ناوەندی عیراق 570 ملیار دینار دەداتە هەردوو لقی سلێمانی و هەولێر

‌بانكی ناوه‌ندی عیراق بڕی 570 ملیار دینار ده‌داته‌ هه‌ردوو لقی بانكی ناوه‌ندی له‌ هه‌ولێر و سلێمانی

وێستگه‌ نیوز ـ
بانكی ناوه‌ندی عیراق بڕی 570 ملیار دینار ده‌داته‌ هه‌ردوو لقی بانكی ناوه‌ندی له‌ هه‌ولێر و سلێمانی بۆ دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه‌ی كه‌له‌ سه‌ریان بووه‌.


لە راگەیەندراوێكدا بانكی ناوەندی عیراق رایگه‌یاندووه‌، بە هەوڵی هاوبەشی نێوان بانكی ناوەندی و حكومەتی هەرێم توانراوە پاكتاوی قەرزی ئەو پارانە بكرێت، كە لای هەردوو لقی سلێمانی و هەولێر بانكی ناوەندی بوون<

راشیگه‌یاندووه‌: بڕی 570 ملیار دینار ده‌درێت بەو دوو بانكە بۆ دانەوەی ئەو قەرزانەی كە لە سەریان بووە، بڕی ئەو پارەیەشی كە دەمێنێت بەقیست پێیان دەدرێت.

بانكی ناوەندی راشیگەیاند: ئەو رێوشوێنانەی حكومەتی هەرێم و بانكی ناوەندی عیراق لەسەری رێككەوتوون، كارئاسانی زۆر بۆ كاری سیستەمی بانكی لە هەرێم دەكات و متمانەش بە سیستەمی بانكی هەرێمی كوردستان زیاتر دەكات.

هــ. ر


PM:01:42:14/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 10260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو