بانكی ناوهندی فرۆشتنی دۆلاری بەو کەسانە راگرت کە گەشتی ئێران دەکەن
بانکی ناوەندی عیراق
وێستگه نیوز ـ
بانکی ناوەندی عیراق لە نووسراوێکدا فرۆشتنی دۆلاری بەو کەسانەی کە خوازیاری گەشتکردن بۆ ئێرانن قەدەغە کرد.
لە نووسراوەکەدا کە وێنەیەکی دهست وێستگه نیوز كهوتووه و ئاڕاستەی بانک و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو کراوە، بانکی ناوەندی عیراق فرۆشتنی دۆلاری بەو کەسانەی قەدەغە کرد کە خوازیاری ئەوەن گەشت بۆ ئێران بکەن.
ئەم بڕیارەی بانکی ناوەندی عیراق لە چوارچێوەی پابەندبوونی ئەو وڵاتەوەیە بە زنجیرەی دووەمی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران.
سەلامە سمەیسم، کە شارەزای بواری ئابوورییە باسلەوەدەکات، ئەم بڕیارە دەبێتە هۆی بوژانەوەی بازاڕی رەشی دراو و بەرزبوونەوەی نرخەکەی لە رۆژانی داهاتوودا لەگەڵ گەشەکردنی دیاردەی قاچاغچێتی.
رۆژی 5ی تشرینی دووەمی 2018، زنجیرەی دووەمی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەستیپێکردەوە.
هــ. ر
AM:09:21:29/11/2018
ئهم بابهته 3876
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت