پۆلیسی دارستانی سەیدسادق دوو راوچی دەستگیر كرد
ئەو ماسیانەی راوکراون
وێستگه نیوز ـ
مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی داراستن و ژینگه‌ی سلێمانی بنكه‌ی سه‌یدسادق دوو كه‌سی به‌هۆی راوی ماسیه‌وه قه‌ده‌غه كرد كه ئێستا راوی ماسی به‌هۆی گه‌رادانانه‌وه قه‌ده‌غه‌یه.
هێمن كه‌مه‌رخان، بەڕێوەبەری راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند: لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەید سادق بۆسەر دەریاچەی دەربەندیخان توانیان دوو راوچی دەستگیربکەن کە سەرقاڵی راوکردنی ماسی بوون هاوکات توانرا دەست بگیرێت بەسەر چوار تۆڕ و 14 چواردە ماسی قەبارە جیاواز و یەک ماتۆڕسکیل دا.
ئاماژەی بەوەشکرد: پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دەستگیرکراوەکان کراوەتەوە رووبەڕووی یاساکــراونەتەوە.
هــ. ر
AM:11:42:02/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 1232
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت