پۆلیسی‌ دارستانی‌ دوكان دوو راوچی‌ دەستگیر كرد

‌کەرەسەی راوکردنی ماسی

وێستگه‌ نیوز ـ

به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی رایگه‌یاند، مه‌فره‌زاكانیان له‌ سه‌ر ده‌ریاچه‌ی دوكات توانیویانه‌ دوو كه‌س به‌تۆمه‌تی راوكردنی ماسی ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ ئێستا وه‌رزی قه‌ده‌غه‌كردنی راوی ماسییه‌.

هێمن كه‌مه‌رخان، بەڕێوەبەری راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند: لە  ئەنجامی‌ دوو دەرچوونی‌ مەفرەزەکانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ دارستان و ژینگەی‌ دوكان، بۆسەر دەریاچەی‌ دوكان و سنوری‌ دەولكان،  توانیان دوو راوچی‌ دەستگیربکەن کە سەرقاڵی‌ راوکردنی‌ ماسی‌ بوون  بە قولاپ هاوکات توانرا دەست بگیرێت بەسەر پێنج تۆڕ و چەند کەرەسەیەکی‌ راوکردند.

ئاماژەی‌ بەوەشکرد: پەڕاوی‌ لێکۆڵینەوە بۆ دەستگیرکراوەکان کراوەتەوە رووبەڕوی‌ یاساکــراونەتەوە.
    
هێمن كه‌مه‌رخان، جارێکی‌ تر داوای‌ لە هاوڵاتیان کرد کە لەپێناو پاراستنی‌ سروشت و ژینگەی‌ کوردستان دا پێویستە هەموان پابەندبین بە رێنمایەکانی‌ پۆلیسی‌ دارستان و ژینگه‌وه‌.
 
هــ. ر


PM:05:09:21/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 2680 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو