راوە ماسی قەدەغە کرا
راوی ماسی قەدەغە کرا
وێستگه نیوز-
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له هه‌رێمی كوردستان وه‌رزی قه‌ده‌غه‌كردنی راوه‌ماسی راگه‌یاند، بۆ جێبه‌جێكردنی بریاره‌كه‌ش سه‌رجه‌م به‌رێوەبه‌رایه‌تیه‌كانی ئاگاردار كرده‌وه.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و فێتەرنەری سەربە وەزارەتی كشتوكاڵ، لە نوسراوێكدا كە رۆژی یەكشەممە 10ی ئازاری 2019 دەرچووەو گشتاندنی بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی كشتوكاڵ لەپارێزگاكانی هەرێمی كردووە، رایگه‌یاندووه: "بریاردرا له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی راوه‌ماسی له 15/3/2019 تا 14/6/2019 له گشت پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و فێتەرنەری هۆكاری ئه‌و بریاره‌شی بۆ هاتنی وه‌رزی زاوزێی ماسی گه‌راندوةته‌وه.
له بریاره‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه كه "راوكردنی ماسی له ريَگا و مادده ژه‌هراوی و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان، له‌گشت وه‌زركان قه‌ده‌غه‌یه".
ساڵانه و بۆ ماوەی سێ مانگ بەمەبەستی پاراستنی سەرمایەی ماسی له هه‌رێمی كوردستان ڕاوكردنی ماسی قەدەغە دەكرێت، چونكە ئەو سێ مانگەدا بە وەرزی گەرادانانی ماسی دادەنرێت.
هــ. ر
AM:11:54:11/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 1988
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت