بههۆی خراپی جۆری بهنزینهوه پێنج بهنزینخانه سزا دران
وێستگە نیوز ـ
دوای ئەوەی لیژنەهاوبەشەکانی قایمقامیەتی چەمچەماڵ سەردانی بەنزینخانەکانی سنوری قەزای چەمچەماڵیان کردوو سامپڵی بەنزینەکانیان وەرگرت بەمەبەستی پشکنین، ئەمڕۆ ئەنجامی پشکنینەکان گەڕایەوە و دەرکەوت ئەم جۆرە بەنزینانەی ئەم پێنج بەنزینخانەیە لەگەڵ خەسڵەت و رێنماییەکانی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان ناگونجێت.
لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی چهمچهماڵ بهوهۆیهوه پێنج بهنزینخانهیان سزادا كه ئهمانهی خوارهوهن.
بەنزینی جۆری محسن لە بەنزینخانەی چاک
بەنزینی جۆری نۆرماڵ لە بەنزینخانەی هەڵشۆ
بەنزینی جۆری محسن لە بەنزینخانەی خۆشی
بەنزینی جۆری نۆرماڵ لە بەنزینخانەی هەڵۆ
بەنزینی جۆری سوپەر لە بەنزینخانەی هەندرێن
بۆیە هەر ئەمڕۆ لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی چەمچەماڵ دەستیان بەسەر ئەو بەنزینخانانەدا گرت و ئەو جۆرە بەنزینەیان قەدەغەکرد بفرۆشرێت و ژمارەی عەدادەکانیان وەرگیراوە و بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
هــ. ر
PM:02:58:28/03/2019
ئهم بابهته 3640
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت