چاودێری بازرگانی هۆشداری ده‌داته به‌شێك له خاوه‌ن به‌نزینخانه‌كان
هەندێک لە بەنزینخانەکان نرخیان بەرزکردوەتەوە
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی سلێمانی رایگه‌یاند، هه‌ندێك له به‌نزینخانه‌كان پابه‌ندی ئه‌و نرخه نه‌بوون كه پێشتر بۆیان دیاریكرابوو، بۆیه پسووڵه‌ی سه‌رپێچیان بۆ كراوه و هۆشداریان پێدراوه.
سۆران عه‌بدولغه‌فور، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له دوای ئه‌وه‌ی كه نرخی به‌نزین بۆ جۆری نۆرماڵ هه‌ر لیترێكی بۆ 625 دینار دابه‌زێندرا، هه‌ندێك له خاوه‌ن به‌نزینخانه‌كان به‌و نرخه‌وه پابه‌ند نه‌بوون.
وتیشی: "ئەو خاوەن بەنزینخانانەی پابەندی دابەزاندنی نرخی بەنزین نه‌بوون و لیترێك به‌نزینی نۆرماڵیان به 650 دینار فرۆشتووه، پسووڵه‌ی سه‌رپێچیان بۆكراوه و ئاگاداریش كراونه‌ته‌وه كه نابێت نرخ به‌رز بكه‌نه‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی هۆشداری دایه هه‌ر خاوه‌ن به‌نزینخانه‌یه‌ك كه به سه‌ربه‌خۆیانه نرخ به‌رزبكه‌نه‌وه.
به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وتی خاوه‌وه له بازاڕه‌كانی جیهان، نرخی سووته‌مه‌نی و به‌نزین دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی، كه پێشتر به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیبوو.
AM:11:26:20/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1700
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت