مهریوان.. ژنێك كه داوای جیابوونهوهی كردبوو له لایهن مێردهكهیهوه فڕێندرا
گۆنا هۆشمەند
وێستگه نیوز ـ
ژنێکی لاوی مەریوان كه ماوهی چهند ساڵێك بوو داوای جیابوونهوهی له هاوسهرهكهی كردبوو، بەڵام دۆسیهكهی لهلایهن بەرپرسانی دەزگای دادوەری بێ ئاکام مابووەوە، له دوو رۆژی رابردوودا لەلایەن هاوسهرهكهی و برای هاوسهرهكهیهوه فڕێندرا.
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر 11ی رۆژی سێشەممە 26ی ئازاری 2019، ژنێکی تەمەن 20 ساڵی خەڵکی مەریوان بە ناوی گۆنا هۆشمەند، لە بهردهم دەرگای یانەی مانگی سووری ئەو شارە لەلایەن هاوسهرهکەی و برای هاوسهرهکەیەوە فڕێندرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی هوشمەند، گۆنا لە لایەن هاوسهرهکەی بە ناوی محەمەد ئەیوەزە و براکەیەوە رفێندراوە و لەو رووەوە محەمەد پاسپۆرتی نیە، ئەگەری زۆری هەیە لە رێگای بانەوە بەرەو دەرەوەی ئێران بردبێتیان.
ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا وتی: "گۆنا کاتێک تەمەنی 16 ساڵ بووە لە محەمەد مارە کراوە و ماوەی چوار ساڵە داوای تەڵاقی کردووە، بەڵام بە هۆی کارشکێنی دەزگای دادوەریی ئێران بێ ئاکام بووه و کەیسەکەی هەر وا ماوەتەوە و لەو چەند ساڵەدا لە ماڵی باوکی ژیانی بەسەر بردووە".
هاوكات پارێزەری گونا، رایگهیاندووه، "گۆنا و محەمەد شەرعەن هیچ جۆرە پەیوەندییەکی ژن و مێردایەتییان نەماوە و ئەمەش لە لایەن شوورای رووحانیەتەوە پشتڕاست کراوەتەوە".
گوڵاڵە وەتەندووست، پارێزەری گۆنا وتووشیهتی: "پێش ئەوەی من پارێزەری گۆنا لە ئەستۆ بگرم، ناوبراو پێشتریش داوای جیابوونەوەی کردبوو، بەڵام بە هۆی ئاماده نەبوونی شایەتحاڵەکان بە پێچەوانەی ئەوەی پێشتر ئامادەییان دەر بڕیبوو و پەروەندەکەی لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی سنە لقی حەوتەمی دیوانی بەرزی وڵاتەوە رەد کرابووە و داواکارییەکەی قەبووڵ نەکرابوو".
بە وتەی ئهو پارێزەره، ناوبراو لە ماوەی ساڵانی رابردوودا ئاماده بووە لە بەرانبەر وەرگرتنی جیابوونهوه لە مارەییەکەی و زێڕەکانی خۆش بێت، بەڵام بە داخەوە دادوەرەکان لەو کەیسانەی کە ژنەکان دەیانەوێت جیا ببنەوە زۆر تەگەرە دروست دەکەن و ئەمە لە حاڵێکدایە کە پیاوەکان بە بێ هیچ هۆکارێک و لە هەر حاڵێکدا بیانەوێ دەتوانن له ژنەکانی خۆیان جیاببنهوه.
هــ. ر
AM:09:32:28/03/2019
ئهم بابهته 10908
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت