دوو ژنی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به ده‌ستی هاوسه‌ره‌كانیان كوژران
وێستگه نیوز ـ
دوو ژنی خەڵکی ئیلام له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بە دەستی هاوسه‌ره‌کانیان کوژران و تەرمی یەکێکیان لە خراوەتە ناو رووبارێکه‌وه.
رێکخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه: لە کۆتایی مانگی رەشەمەی ساڵی رابردوو، پیاوێکی تووشبووی ماددە هۆشبەرەکان، لە شاری مەلەکشاهی ئیلام ژنەکەی خۆی بە ناوی گراوەندی هەڵواسیوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: گراوەندی کە مامۆستای قوتابخانە و دایکی دوو منداڵی دوو ساڵان و چوار ساڵان بووه، لە ماوەی رۆژانی رابردوو دوای ئەوەیکە یەک مانگ لە کۆمادا بوو، گیانی لەدەست دا.
رێككراوه‌كه ئه‌وه‌شی وتووه: لەلایەکی دیکەوە پیاوێک بە ناوی (ن. ن) خەڵکی شاری سیروان لە 16ی ئه‌م مانگه ژنەکەی بە ناوی (ک. م) کوشتووە و تەرمەکەی خراوەتە ناو رووبارێکەوە.
ئاشكراشیكردووه: ئەو پیاوە دوای تێپەربوونی دوو هەفتە لە کوشتنی ژنەکەی، دانی بە تاوانەکەی ناوە، ئەو دوو پیاوە لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر کراون و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
هــ. ر
PM:02:21:21/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 8352
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت