بەڕێوەبەری خوێندنگەکانی سلێمانی لە بارەی راگرتنی دەوامەوە سەرپشک کران
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوا به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگه‌ی چه‌ند ناحیه‌و گه‌ڕه‌كێكی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی و ناوشاری سلێمانی سه‌رپشك ده‌كات كه به‌هۆی كه‌شوهه‌واو بارانبارینه‌وه ده‌توانن ده‌وامی خوێندن رابگرن.
له ئاگادارییه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی كه وێنه‌یه‌كی دراوه‌ته وێستگه نیوز، تیایدا هاتووه: "ئاگاداری بەڕێوەبەری قوتابخانەو خوێندنگەکانی سنووری بازیان، دۆڵەڕووت، کەندەکەوە، قولەرەیسی و بەکرەجۆ دەکات لەبەر کەشوهەواو سەلامەتی قوتابیان دەتوانن ئەمڕۆ دووشەممە دەوام رابگرن".
ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه: هەروەها بەڕێوەبەری قوتابخانەو خوێندنگەکانی ناوشار سەرپشکن لە دەوام کردن.
هاوكات شه‌وی رابردوو قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار رایگه‌یاند كه، "ئه‌مڕۆ پشوه بۆ قوتابخانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتبوو كه، "به‌هۆی مه‌ترسی بارانی به‌هێزو لافاو، به بڕیاری قایمقامی كه‌لارو به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی كه‌لار ئه‌مڕۆ بۆ سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار له سنووری په‌روه‌رده‌ی كه‌لار پشووی فه‌رمییه".
هاوكات قایمقامییه‌تی چه‌مچه‌ماڵ سه‌رجه‌م هێزه‌كانی خستووه‌ته ئاماده‌باشیه‌وه بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو به‌هۆی كه‌شوهه‌واوه رووبدات.
هاوكات به‌پێی ئاگادارییه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ده‌ربه‌ندیخان، ده‌وامی ئێواره‌ی خوێندنگه‌كان راگیراون به‌هۆی نا سه‌قامگیری باری كه‌شوهه‌واو ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاوه‌وه.
AM:09:11:25/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 16788
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت