وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دایك و باوكان ئاگادارده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز –
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه به هیچ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ قوتابخانه‌ی ئه‌مه‌ریكی ناكات، داواش له دایكان و باوكان ده‌كات خه‌می منداڵه‌كانیان بخۆن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه "له پاش چه‌ندین هه‌وڵی بنیاتنه‌رانه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی قوتابخانه‌ی ئه‌مه‌ریكی و به هۆی پابه‌ندنه‌بوونی ناوبراو به ڕێنمایی و نووسراوه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، لێره‌وه دایك و باوكانی خۆشه‌ویست ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، وه‌زاره‌ت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م قوتابخانه‌یه ناكات".
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌ڵێت: "ئاگاداری هه‌موو دایك و باوكان ده‌كه‌ینه‌وه كه له خه‌می دواڕۆژی منداڵه‌كانیان بن".
ساڵانه له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ی قوتابخانه و خوێندنگا ئه‌هلییه‌كان زیاد ده‌بن و به‌و هۆیه‌شه‌وه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی تایبه‌تی به ناوی "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی قوتابخانه و په‌یمانگه ناحكومییه‌كان" بۆ كردووه‌ته‌و تا بتوانێت چاودێرییان بكات و رێنماییان بۆ ده‌ربكات.
PM:04:51:27/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 51255
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت