نێچیرڤان بارزانی: 300 پڕۆژەی پەروەردەیی وەستاون

‌نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان

وێستگه‌ نیوز ـ

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی پەروەردەیی لە شاری هەولێر رایگەیاند، پەرەدان بە کەرتی پەروەردەیی لە هەرێمی کوردستان لە پێشینەی کارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، بەڵام بەهۆی بڕینی بودجەی هەرێمی کوردستان و بوونی ژمارەیەکی زۆر لە ئاوارەکان، کەرتی پەروەردەش رووبەڕووی قەیران بووەتەوە.

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژەی بەوەشدا، لە ئەنجامی بڕینی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکوومەتی عیراقه‌وه‌، 300 پڕۆژەی پەروەردەیی لە هەرێمی کوردستان وەستاون. 

هەروەك سوپاسی مامۆستایانیشی کرد، کە سەرەڕای بوونی قەیرانی ئابووری، بەڵام نەیانهێشتووە پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بوەستێت.


PM:01:42:17/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 3162 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو