"به‌ڵێنی دابینكردنی ده‌رمان به نه‌خۆشخانه‌ی به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیایی هه‌ڵه‌بجه ده‌دەم"
دکتۆر میران لە کاتی بەسەرکردنەوەی نەخۆشخانەی بەرکەوتوانی جەکی کیمیایی
وێستگه نیوز ـ
په‌رله‌مانتارێكی كورد به‌ڵێنی دابینكردنی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی تایبه‌ت به به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیایی به نه‌خۆشخانه‌ی به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیایی هه‌ڵه‌بجه ده‌دات، ده‌شڵێت: "له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق له په‌یوه‌ندیدام بۆ ئه‌و مه‌به‌سته".
میران محه‌مه‌د، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ته‌ندروستی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "ئەمڕۆ شەممە لەمیانی ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا سەردانی نەخۆشخانەی بەرکەوتوانی چەکی کیمیاییمان کرد، لێرەوە دەتوانم بەڵێنی دابینکردنی دەرمان و پێداویستی ئەو نەخۆشخانەیەم بە بەرێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە و هاوڵاتیان رابگەیەنم".
روونیشیکردەوە: "دەمانەوێت ئەم نەخۆشخانەیە خزمەتگوزاریەک بێت بۆ چارەسەر و کەم کردنەوەی ماکەکانی زەرەرمەندانی ئەوکارەساتە، لەهەوڵیشدا دەبم بۆ پشتگیری پرۆژە و بیرۆکە خزمەتگوزارییەکانی تر لەنموونەی دابینکردنی چارەسەر بۆ هەموو زیانلێکەوتوان لەسەرئەرکی حکومەت و هەروەها دروستکردنی هەلی کار و پرۆژەکانی بوژانەوەی ژێرخانی پارێزگای هەڵەبجە".
ئەوەشی باسکرد: "لەگەڵ وەزیری تەندروستی عیراق لە پەیوەندی و هەوڵدام بۆ ئەوەی دەرمان و پێداویستی پزیشکی تایبەت بە زەرەرمەندان لە نەخۆشخانەی بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی لە پارێزگای هەڵەبجە".
PM:11:47:16/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 1780
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت