ته‌ندروستی ئاماری سه‌ردانی نه‌خۆشانی له رۆژانی پشووی نه‌ورۆزدا راگه‌یاند
نەخۆشخانوی فریاکەوتنی سلێمانی
وێستگه نیوز ـ
له ماوه‌ی رۆژانی پشووی نه‌ورۆزدا هه‌زار و 737 كه‌س سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانیان كردووه‌و ته‌ندروستی سلێمانیش روونكردنه‌وه ده‌دات.
به‌پێی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی كه‌له ماڵپه‌ری فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، تیایدا هاتووه: لە رۆژانی پشووی نەورۆزدا هه‌زار و 737 كەس سەردانی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی یان كردووە و لەو رێژەیە 132 نەخۆشیان داخڵ كراون و هێڵدراونەتەوە بەمەبەستی چارەسەروەرگرتن.
ئه‌وه‌ش هاتووه: هاوكات لەماوەی ئەو چوار رۆژەدا 16 حاڵەتی برینداری رووداوی هاتوچۆ و 10 حاڵەتی برینداری شەڕوپێكدادان و چەقۆ و هه‌شت حاڵەتی كەوتن و كەوتنەخوارەوە لەنەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی تۆماركراوە.
ئه‌وه‌شی باسكردووه لەرۆژانی پشووی نەورۆزدا لەنەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی یەك حاڵەتی برینداربوون بەفیشەك تۆماركراوە و هیچ حاڵەتێكی گیان لەدەستدان نه‌بووه.
هــ. ر
PM:01:17:26/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 1712
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت