نرخی گۆشتی سور به‌رزبووه‌وه
گۆشتی سوور گران بوو
وێستگه نیوز ـ
له سلێمانی نرخی گۆشتی سوور به‌رز ده‌بێته‌وه و گۆشتفرۆشێكیش هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت هاوكار بێت نرخه‌كه هه‌رزان ده‌بێته‌وه.
گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی بە وێستگه نیوزی راگەیاند: "گۆشتی سوور لەئێستادا چووەتەوە ئاستی نرخە كۆنەكەی پێشتر، واتە نرخ زیادی نەكردوە، بەشێوەیەك كیلۆیەك گشتی سور كراوتەوە بە 16 هەزار دینار".
وتیشی: "بازاڕی ئازاد لەسەر بنەمای كەمترین دەستێوەردانی حكومی دادەمەزرێت، واتە حكومەت تەنها چاودێری دەكات، ئێستاش ئەو بازرگانانەی ئەو گۆشتە هاوردە دەكەن، ئێمە ناتوانین رێگریان لێبكەین، چونكە بەرهەمی ناوخۆی خۆمان بەشی پڕكردنەوەی پێداویستییەكان ناكات".
راشیگه‌یاند: لە رابردودا بەتایبەت ئەوكاتەی نرخی گۆشت رێكخستنەوەی بۆكراو بۆ 14 هەزار كەمكرایەوە، ئەوكاتە ئاژەڵێك كە دەفرۆشرا زیندە قەپاندەكراو نرخی ئەو زیندە قەپانەش بۆ هەر كیلۆیەك لەخوار چوار هەزار دینارەوە بوو، بەڵام ئێستا نرخی ئەو زیندە قەپانە بۆ شەش هەزار دینار زیادكراوەو ئەوەش كاریگەری لەسەر بەرزبونەوەی نرخی گۆشت هەیە".
لای خۆیه‌وه خاوه‌نی گۆشتفرۆشی ته‌هاو سامان له سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ماوه‌ی 10 رۆژه نرخی گۆشتی سوور گرانبووه و چه‌ند هه‌زار دینارێكی چووه‌ته سه‌ر.
وتیشی: "هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئاژه‌ڵی ورده له سوریا‌و ئێرانه‌وه نایات بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش وایكردووه نرخه‌كه گران ببێت".
پێشتر نرخی یه‌ك كیلۆ گۆشتی سوور بۆ 12 تا 14 هه‌زار دینار دابه‌زێندرا، به‌ڵام ئێستا هه‌موو جۆره‌كانی گۆشتی سوور (مه‌ڕ، بزن، به‌رخ، ره‌شه‌وڵاخ) كیلۆ بووه به 16 هه‌زار دینار.
ئه‌و گۆشتفرۆشه راشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم هاوكاربێت، نرخی گۆشتی سوور هه‌رزان ده‌كرێته‌وه.
هــ. ر
PM:10:41:09/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 6952
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت