قایمقامیەتی سلێمانی: هه‌ر دوكانێك گۆشتی مۆرنه‌كراو بفرۆشێت داده‌خرێت
گۆشتی بێ مۆر قەدەغە دەکرێت
وێستگه نیوز ـ
لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی ئاماژە بەوەدەکەن، رێگری له فرۆشتنی گۆشتی مۆرنه‌كراو دەکەن و داوا له هاوڵاتیانیش ده‌كه‌ن ئەو جۆرە گۆشتە نه‌كڕن.
ده‌روێش فه‌رج، ئەندامی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، فرۆشتنی گۆشتی مۆرنەكراو یان ئه‌و گۆشته‌ی لەسەر شەقامەكان ده‌فرۆشرێت لەلایەن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ڤێتەرنه‌ری و ته‌ندروستییه‌وه مۆڵەت پێدراو نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیان به تەندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.
ئەوەشی خستەڕوو، رۆژانه سەردانی هەموو گۆشتفرۆشه‌كانی ناو بازاڕ دەکەن بۆ ئەوەی دڵنیابنه‌وه له نه‌بونی گۆشتی مۆرنه‌كراوه، هه‌ر دوكانێك گۆشتی مۆرنه‌كراو بفرۆشێت شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
ده‌روێش فه‌رج باسی لەوەشکرد، ئه‌و دوكانانه‌ی گۆشتی به‌ستوو خاوده‌كه‌نه‌وه و پاشان به نرخی گۆشتی خۆماڵی به‌هاوڵاتییانی ده‌فرۆشن، فێڵی بازرگانییه و یاسا رێكاری سزادانیانی داناوه له‌به‌ر ئه‌وه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ئه‌و دوكان و شوێنانه رووبه‌رووی یاسا ده‌كاته‌وه.
هەروەها قایمقامیەتی سلێمانی، داوا له هاوڵاتیان ده‌كات له‌كاتی بازاڕكردن و دابینكردنی پێدوایستییه‌كانی رۆژانه‌یاندا گۆشتی مۆرنه‌كراو یاخود گۆشتی شەقام و شاڕێكان نه‌كڕن چونكه مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌ندروستییان دروست ده‌كات و له‌كاتی هه‌بونیاندا لیژنه هاوبه‌شەكان ئاگاداربكه‌نه‌وه.
هــ. ر
PM:05:35:21/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2004
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت