وه‌زیر پڕۆژەکەی په‌سه‌ند كرد
نێرگز قادر..
وێستگه نیوز ـ
نێرگز قادر، خانمه پێشكه‌شكاری شۆخ و شه‌نگی كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك پڕۆژه‌یه‌كی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی داتا‌و زانیاری له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی له كه‌ركوك شه‌هید بوون كه پێشمه‌رگه‌و پۆلیس و ئاسایش و زێره‌ڤانی ده‌گرێته‌وه پێشكه‌شی وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان كردووه‌و وه‌زیریش پڕۆژه‌كه‌ی په‌سه‌ند كردووه.
نێرگز قادر، به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: پێشتر پڕۆژه‌یه‌كم له باره‌ی كۆكردنه‌وه‌ی داتا‌و زانیاری و ژیاننامه‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هاتوون له كه‌ركوك شه‌هید بوون، چ پێشمه‌رگه، چ ئاسایش و پۆلیس، چ زێره‌ڤانی و دژه‌تیرۆر كه‌له كۆتایی 2013ه‌وه تا كۆتایی هاتنی شه‌ڕی داعش شه‌هید بوون.
روونیشیكرده‌وه: "پڕۆژه‌كه ده‌كرێته كتێبێك و ناوی ده‌نێین كه‌ركوك له یادتان ناكات، ئێستا ده‌ستمان به‌كاركردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه كردووه".
نێرگز قادر، له ساڵی 2010ه‌وه له كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك پێشكه‌شكاری هه‌واڵه سیاسییه‌كان و به‌رنامه‌ی به‌یانی كه‌ركوك پێشكه‌ش ده‌كات، یه‌كێكه له‌و پێشكه‌شكارانه‌ی زۆرترین بینه‌ری هه‌یه و خوێندکاری کۆلێژی یاسایە.
هـــ. ر
PM:04:21:06/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 33152
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت