به وێنه.. نێرگز قادر له‌سه‌ر گۆڕی باوكی وێنه‌ی بڵاوكرده‌وه
نێرگز قادر
وێستگه نیوز ـ
خانمه پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك نێرگز قادر، له‌سه‌ر گۆڕی باوكی وێنه‌ی خۆی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت: "هه‌ر خێزانێ باوكی تیا نه‌ما خۆشی تیا نامێنێت".
نێرگز قادر، له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبوك وێنه‌ی خۆی له‌سه‌ر گۆڕی باوكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "هەر خێزانێك باوکی تیادا نەما، خۆشیشی تیادا نامێنی، هیچ کەسیش شوێنی باوک ناگرێتەوە".
نێرگز قادر، ئه‌وه‌شی نووسیوه: "گوڕی باوکم لە گوندی یارمجەیه لە ناحیەی پردی، بۆیه لەبەرباوکم هەمیشە پردێم خۆش دەوێت".
نێرگز قادر، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ كوڕێك به‌ناوی سه‌عد كه كامێرامانی بهرنامهكانییهتی، ئه‌ڵقه‌ی ده‌ستگیرانداری گۆڕیه‌وه.
پێشتر كه‌سێكی نزیك له نێرگز قادر، ئه‌وه‌ی بۆ وێستگه نیوز روونكردبوهوه، "مارهكردنهكهی نێرگز به بێده‌نگی و دوور له چاوی خه‌ڵك و راگه‌یاندن كراوه، ئه‌ویش به‌هۆكاری تایبه‌تی هه‌ردوولا".
نێرگز قادر، ماوه‌ی 10 ساڵ زیاتره له كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك كار ده‌كات، پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی به‌یانی كه‌ركوك و به‌رنامه‌ی ژیان له لادێیه.
ناوەڕاستی ئازاری ساڵی رابردوو له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری یه‌كه‌می به‌ناوی حه‌سه‌ن له دادگا به فه‌رمی جیابوونه‌وه کە ماوەی چوار ساڵ بوو هاوسەری یەکتری بوون، له باره‌ی ئه‌و جیابوونهوهیهوه نێرگز بۆ وێستگه نیوز وتبووی، به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانی كه‌سانی تر و نه‌گونجانیان له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن جیابوونه‌ته‌وه.
هــ. ر
AM:11:34:09/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 19838
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت