له‌سه‌ر حیجابه‌كه‌ی چی پێده‌ڵێن؟
نێرگز قادر
وێستگه نیوز ـ
خانمە پێشکەشکاری کەناڵی ئاسمانی کەرکوک نێرگز قادر دوا ئەوەی لە سەرەتای مانگی رەمەزانەوە بوەتە باڵاپۆش و لەچکی لەسەر کردووە، لە ناو هەوادارەکانیدا هەرای ناوەتەوە.
نێرگز لە پەیجەکەی خۆی رۆژانە وێنەکانی بڵاودەکاتەوە کە لەکاتی بەرنامەکەیدا دەگیرێن، فانه‌كانی ده‌ستخۆشی لێده‌كه‌ن و هیوای به‌رده‌وامی بۆ ده‌خوازن، چه‌ند كه‌سێك له كۆمێنتا بۆیان نووسیوه هیوادارن دوای ره‌مه‌زانیش به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر حیجابه‌كه‌ی.
نێرگز قادر، له لێدوانێكدا بۆ وێستگه نیوز له باره‌ی حیجابه‌كه‌یه‌وه وتی: "چه‌ندین براند داوایان كردووه بۆ رێكلامی حیجاب و له‌چك كاریان له‌گه‌ڵ بكه‌م، به‌ڵام من ره‌تمكردووه‌ته‌وه ئه‌وه بكه‌م، چونكه كاری من پێشكه‌شكارییه نه‌ك مۆدێل".
وتیشی: "ئاینده‌ی من سیاسییه‌و نامه‌وێت به هه‌ندێ كاری بچووكه‌وه خۆم سه‌رقاڵ بكه‌م كه‌له ئامانجه گه‌وره‌كه‌م دامببڕێنێت".
نێرگز قادر، له ساڵی 2010ه‌وه له كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك پێشكه‌شكاری هه‌واڵه سیاسییه‌كان و به‌رنامه‌ی كه‌ركوك پێشكه‌ش ده‌كات، یه‌كێكه له‌و پێشكه‌شكارانه‌ی زۆرترین بینه‌ری هه‌یه.
نێرگز قادر لە رابردوودا بە کچکەی نەجمەدین کەریم پارێزگاری لەسەر کارلادراوی کەرکوک ناسرا، چەند جارێکیش نێرگز لە پەیوەندیدا لەگەڵ وێستگە نیوز، پابەندی خۆی بەو نازناوەوە دووپات کردوەتەوە.
هــ. ر
PM:10:31:27/05/2018
ئه‌م بابه‌ته 34618
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت