چه‌كدارانی داعش سێ گه‌نجیان گوللـه‌ بارانكرد كه‌ دوانیان بران

‌گەنچەکان دوای دەستگیرکردن و گوللـەباران کردنیان لە لایەن داعشەوە

وێستگه‌ نیوز ـ هه‌ستیار
چەكدارانی داعش ئەو سێ كەسەیان گوللـەبارانكرد كە دووانیان بران و رۆژی پینجشەممە لە چیای مەكحول رفاندبوونی.


سه‌عید مه‌موزینی، لێپرسراوی راگه‌یاندنی لقی 14ی موسڵی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: "رۆژی پێنجشەممە 7ی شوباتی 2019، سێ گەنج کە دووانیان برابوون و یەكێكیش خزمیانە بە مەبەستی كۆكردنەوەی قارچك چوونەتە چیای مەكحول لە نزیك گوندی مسحك، دواتر لەلایەن چەكدارانی داعشه‌وه‌ دەستگیركراون كە لە چیاكانی ئەو ناوچانە خۆیان حەشارداوە".

وتیشی: "دوای دەستگیركردنیان داوایان لێكردوون بە تەلەفۆن كەسوكاریان ئاگاداربكەنەوە كە شەو دەگەڕێنەوە، به‌ڵام ئەمڕۆ بەیانی تەرمی هەرسێكیان لە ناوچەیەكی نزیك گوندی مسحكی سەر بە شارۆچکەی زویە دۆزراوەتەوە كە لەلایەن داعشەوە گوللـەباران كراون".


PM:03:19:08/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 10792 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو