كچه كوردێكی خهڵكی بۆكان بههۆی "دهرزی ههڵه"وه گیانی له دهستدا
وێستگه نیوز ـ
کچه كوردێكی خەڵکی بۆکان لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانیەکانی شاری تەورێز، بە هۆی لێدانی دەرزی هەڵەوە گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی رۆژی شەممە 2ی شوباتی 2019، کچێکی تەمەن 20 ساڵی خەڵکی گوندی تورجانی بۆکان بە ناوی دڵنیا سەلیمی، لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانیەکانی شاری تەورێز بە هۆی لێدانی دەرزی هەڵەوە، گیانی لەدەست دا.
سەرچاوەیەکی نزیک لە كهسوكاری سەلیمی راگەیاند، دڵنیا بۆ سەردانی خزمانی خۆی سەردانی شاری تەورێزی کردبوو و دواتر بە هۆی نارەحەتی گەدەوە، سەردانی نەخۆشخانەی "ئەلزەهرا"ی کردووە و بە هۆی لێدانی دەرزییەکی ئازارەوە گیانی لەدەست داوە.
ئەو سەرچاوە راشیگەیاند: کەمتەرخەمی پزیشکەکان و لێدانی دەرزی هەڵە، هۆکاری مەرگی دڵنیا سەلیمی بووە.
هــ. ر
AM:09:40:04/02/2019
ئهم بابهته 11092
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت