له ماوهی ههفتهیهكدا سێ هاوڵاتی كورد بههۆی دهرزی ههڵهوه گیانیان له دهستداوه
وێستگه نیوز ـ
بە گیان لە دەستدانی هاوڵاتییەکی روانسەری بە هۆی لێدانی دەرزی هەڵەوە، ژمارەی ئەو هاوڵاتییە کوردانەی کە لەماوەی یەک هەفتەدا بە هۆی لێدانی دەرزی هەڵە گیانیان لە دەستداوە گەیشتە سێ کەس.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردهوه، شەوی هەینی 9ی شوبای 2019، هاوڵاتییەکی خەڵکی روانسەر دوای ئەوەی سەردانی بنكهی تهندروستی ئەو شارەی کردووه، بە هۆی کەمتەرخەمی کادری پزیشکی و لێدانی دەرزی هەڵە، گیانی لە دەست دا.
ئەو هاوڵاتییە کوردە ناوی تاهیر سەیدی، تەمەن 37 ساڵ راگەیهندراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تاهیر سەیدی، خەڵکی گوندی مێرگانی روانسەر و خێزاندار بووە و بە پێی خۆی سەردانی ئەو بنكە تهندروستییهی کردووە، بەڵام بە هۆی لێدانی دەرزی هەڵەوە گیانی لە دەست داوە.
شاری روانسەر زیاتر لە 50 هەزار کەس دانیشتووی هەیە، بەڵام ئەو شارە نەخۆشخانەی نییه و تەنیا بنكهیهكی تهندروستی هەیە. یەکێک لە هاوڵاتیانی دانیشتووی روانسەر لەوبارەوە وتوویهتی: "کادری پزیشكی بنكهی تهندروستی روانسەر بێ ئەزموونن و لە راستیدا یاری بە گیانی خەڵک دەکەن".
لە ماوەی هەفتەی رابردوودا دوو لاوی دیکەی کورد بە ناوەکانی دڵنیا سەلیمی، خەڵکی بۆکان و فەرهاد پیشکار، خەڵکی دێهلۆڕان بە هۆی لێدانی دەرزی هەڵەوە گیانیان لە دەست دابوو.
هــ. ر
AM:09:25:11/02/2019
ئهم بابهته 2696
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت