نوێنەری خامنەیی سەردانی کەرکوکی کرد
دیمەنێک لە شاری کەرکوک
وێستگه نیوز ـ
مشتەبا حسێنی نوێنەری خامنەی سەردانی کەرکوک و دوزخورماتوو و دەوروبەری کردووە و لەگەڵ بەرپرسانی ناوچەکە کۆبووەتەوە.
دوێنی مشتەبا حسێنی نوێنەری خامنەی سەردانی شاری کەرکوک و دوزخورماتووی کردووە و دواتر سەردانی تازەخورماتو و گوندی بەشیری شیعە نشینی کردووە.
ناوبراو لە سەردانەکەیدا بۆ کەرکوک لەگەڵ سەرۆکی زانکۆی کەرکوک و بەرپرسانی حەشدی شەعبی و بەرپرسانی کەرکوک کۆبووەتەوە.
ئەمەش لەکاتێدایە لە دوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە شاری کەرکوک و دەووروبەری لەلایەن هەردوو وڵاتی ئێران و تورکیاوە گرنگییەکی زۆری پێدەدرێت و نوێنەری ئەو وڵاتانە سەردانی شارەکە دەکەن.
هــ. ر
PM:02:58:11/01/2019
ئهم بابهته 1344
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت