خامنەیی: دانوستان لەگەڵ ئیسرائیل هەڵەیەکی گەورەیە

‌عەلی خامنەیی

وێستگه‌ نیوز ـ
عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگەیاند، دانوستان لەگەڵ رژێمێکی "سەرکوتکار و فێڵباز"ی وەک ئیسرائیل هەڵەیەکی گەورەیە.


عەلی خامنەیی، رایگەیاند "هەر جوڵەیەک بە ئاڕاستەی دانوستان لەگەڵ رژێمی فێڵباز و درۆزن و سەرکوتکاری ئیسرائیل، هەڵەیەکی گەورەیە و لێخۆشبوونی نییە."

ئاماژەی بەوەش کرد، دانوستان لەگەڵ ئیسرائیل سەرکەوتنی گەلی فەلەستین دەگەڕێنێتەوە دواوە و ئەرکی هەموو موسوڵمانانە کە پشتگیری خۆڕاگری فەلەستینییەکان بکەن و لەو بارەیەوە پشتگیری ئێرانی دووپاتکردەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژی 3ی ئەم مانگە، محەمەد بن سەلمان، جێنشینی پادشای سعودیە رایگەیاند، ئیسرائیلییەکان مافی خۆیانە لەسەر خاکی خۆیان بە ئاشتی بژین، ئەگەریش ئاشتی بەرپا بێت، بەرژەوەندییەکی زۆر لە نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداودا هەیە.

هەرچەندە تا ئێستا سعودیە بە فەرمی دانی بە ئیسرائیلدا نەناوە، بەڵام وتەکانی محەمەد بن سەلمان بە ئاڕاستەی دروستکردنی پەیوەندی دوولایەنە لێکدەدرێنەوە.

هــ. ر


AM:09:15:05/04/2018


ئه‌م بابه‌ته 2376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو