داعش شەوانە لە موسڵ بەیاننامە بڵاودەکاتەوە و مەترسی هەیە کۆنتڕۆڵی بکاتەوە
چەکدارانی داعش لە ساڵی 2014 چەند ناوچەیەکی سوننی نشینی عیراقی کۆنتڕۆڵ کرد
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
به‌رپرسێكی یه‌كێتی له موسڵ ئاشكرایده‌كات، ئه‌ندامانی داعش له موسڵ ده‌ستیان به جموجوڵه‌كانیان كردووه‌ته‌وه‌و شه‌وانه به‌یاننامه بڵاوده‌كه‌نه‌وه، ناشی شارێته‌وه كه له 25 بۆ 30 هه‌زار چه‌كداری داعش ته‌نیا سێ بۆ پێنج هه‌زاریان كوژراون و نزیكه‌ی 10 هه‌زاریشیان به دیل گیراون، ئه‌وانی دیكه ماونه‌ته‌وه و دروست ده‌بنه‌وه و ئه‌گه‌ری هه‌یه موسڵ كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه.
غه‌یاس سورچی، لێپرسراوی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی حه‌وتی موسڵی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: داعش له موسڵ جموجوڵه‌كانی به چڕی ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه و شه‌وانه نووسراو به‌یاننامه له سه‌ر دیواری ماڵه‌كان به ناوی به‌غدادی بڵاوده‌كاته‌وه.
وتیشی: "پێشتر له‌ناو موسڵ چه‌كدارانی داعش به 25 بۆ 30 هه‌زار چه‌كدار ده‌خه‌مڵێندران، له‌كاتی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ نزیكه‌ی سێ بۆ پێنج هه‌زاریان لێ كوژراو 10 هه‌زارێكیشیان ده‌ستگیركران، ئه‌وه‌ی دیكه‌ی خۆیان تێكه‌ڵ به هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی كرده‌وه یان له ناوچه‌كانی سه‌ر به موسڵ خۆیان حه‌شارداوه و چاوه‌ڕوانی ده‌رفه‌تێكن بۆ ئه‌وه‌ی چالاكییه‌كانیان فراوانتر بكه‌نه‌وه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر موسڵدا بگرنه‌وه".
به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وه‌شی روونكردنه‌وه، تاكه چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی 10ی حوزه‌یرانی 2014 دووباره نه‌بێته‌وه‌و داعش ناوچه‌یه‌كی جوگرافی له عیراق كۆنتڕۆڵ نه‌كاته‌وه، ئه‌وه‌یه كه هێزه‌كانی سوپای عیراق و پێشمه‌رگه ناوچه‌كانی موسڵ و ته‌واوی ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌ڕێوه‌ببه‌ن، چونكه پێشمه‌رگه تاكه هێز بووه له رابردوودا توانیویه‌تی به‌ره‌نگاری داعش ببێته‌وه و له چالاكیان بخات.
داعش له 10ی حوزه‌یرانی 2014، پارێزگای موسڵ و ده‌شتی نه‌ینه‌واو ژماره‌یه‌كی زۆر له ناوچە سوننییه‌كانی عیراقی داگیركرد، له‌و كاته‌شدا ژماره‌یه‌ك له كوردی هه‌رێم رۆیشتنه ناو ئه‌و رێكخراوه‌وه، به‌ڵام له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانیاندا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه زۆربه‌یان كوژران.
له كۆتایی مانگی 12ی ساڵی 2017، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عیراق سه‌ركه‌وتنی هێزه عیراقییه‌كانی به‌سه‌ر رێكخراوی داعش راگه‌یاند، هه‌روه‌ها رۆژی دووشه‌ممه 10ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، له پارێزگاكانی عیراق به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر رێكخراوی داعش كرایه پشوو، به‌ڵام پشووه‌كه هه‌رێمی كوردستانی نه‌گرته‌وه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه جموجوڵه‌كانی داعش له ناوچه دابڕێندراوه‌كان به‌هۆی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه رۆژ به رۆژ روو له زیاد بوون ده‌كات.
PM:09:27:08/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 16468
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت