سه‌رۆكی ئەنجومەنی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران كۆچی دوایی كرد
سه‌رۆكی ئەنجومەنی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران
وێستگه نیوز –
دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی، ئایه‌توڵا مه‌حمود هاشمی شاهرودی سه‌رۆكی ئەنجومەنی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رژێمی ئێران له نه‌خۆشخانه كۆچی دوایی كرد.
میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه كه ئه‌مشه‌و ئایه‌توڵا مه‌حمود هاشمی شاهرودی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رژێمی ئێران له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تارانی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته كۆچی دوایی كرد.
پێشتر ئایه‌توڵا شاهرودی کە به یه‌كێك له مه‌رجه‌عه باڵاكانی شیعه‌كانی ئێران داده‌نرا له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاندبوو كه ریخۆڵه‌كانی نه‌خۆشن.
ساڵی رابردوو له‌لایه‌ن ئایه‌توڵا عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانه‌وه، ئایه‌توڵا مه‌حمود هاشمی شاهروودی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رژێمی ئێران دامه‌زرا.
چه‌ندین مانگه ئایه‌توڵا شاهرودی به‌هۆی خراپی باری ته‌ندروستییه‌وه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رژێمی ئێرانی نه‌كردووه.
ئایه‌توڵا شاهرودی ساڵی 1948 له شاری نه‌جه‌فی عیراق له دایك بووه و یه‌كێك بووه له قوتابییه‌كانی ئایه‌توڵا سه‌ید محه‌مه‌د باقر سه‌در و یه‌كێك بووه له كه‌سایه‌تییه نزیكه‌كانی ئیمام خومه‌ینی، دامه‌زرێنه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران.
له ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا شاهرودی چه‌ندین پۆستی سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌ندامی له ئه‌نجوومه‌نه‌كاندا به‌ده‌ستهێناوه، هه‌روه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی عیراق، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی چاودێرانی ئێران، سه‌رۆكی ده‌زگای دادوه‌ری كێشه‌كان و پاشان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران بووه.
PM:10:16:24/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 3436
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت