ئه‌مریكا ئاماده‌كاری بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سوریا ده‌كات
وێستگه نیوز –
له گۆڕانكارییه‌كی كتوپڕی ستراتیژیه‌تی ئه‌مریكی، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌مریكی رایانگه‌یاند كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڕیاری داوه هێزه‌كانی له سوریا بكێشێته‌وه، ئه‌مه‌ش كۆتایی به ئه‌گه‌ره‌كانی مانه‌وه‌ی درێژخایه‌نی سه‌ربازانی ئه‌و وڵاته له سوریا ده‌هێنێت.
رۆژنامه‌ی "The Wall Street Journal"ی ئه‌مریكی له وتارێكدا كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڵاویكردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاند كه واشنتۆن ئاماده‌كاری بۆ كشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی له سوریا ده‌كات.
له وتاره‌كه‌دا هاتووه "له گۆڕانكارییه‌كی كتوپڕدا، به‌وته‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار سوپای ئه‌مریكا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئه‌و بڕیاره ستراتیژیه‌تی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناجێگیر ده‌كات.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت: "به‌رپرسانی ئه‌مریكا هاوبه‌شه‌كانیان له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا ئاگاداركردووه‌ته‌وه له پلانه‌كانیان بۆ ده‌ستكردن به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌و ناوچه‌یه‌دا".
لای خۆیه‌وه ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری به‌رپرسانی ئه‌مریكاوه بڵاویكرده‌وه كه "له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كۆتاییهاتنی شه‌ڕی داعش، واشنتۆن تاووتوێی كشانه‌وه‌ی هه‌موو هێزه‌كانی له سوریا ده‌كات".
ئاژانسه‌كه ده‌ڵێت: "گه‌ر ئه‌م هه‌واڵه پشتڕاست كرایه‌وه ئه‌وا كۆتایی به هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان ده‌رباره‌ی مانه‌وه‌ی درێژخایه‌نی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا ده‌هێنێت، كه له ماوه‌كانی رابردوودا جیم ماتیس وه‌زیری به‌رگری و به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریكا به‌رده‌وام باسیان ده‌كرد".
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكاش به تۆڕی "CNN"ی وت: "پلانه‌كان بۆ كشانه‌وه‌ی خێرا و ته‌واوه‌تی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا به‌رده‌وامه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه دراوه، كه چه‌ندین جار خواستی خۆی بۆ كشانه‌وه له سوریا ده‌ربڕیوه.
تۆڕی "CNN" ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه نزیكه‌ی 2000 سه‌ربازی ئه‌مریكی له سوریا هه‌ن كه مه‌شق به هێزه ناوخۆییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی داعش بكه‌ن و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت، له ماوه‌كانی دواییدا چه‌ندین سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر داعشدا به‌ده‌ستهێناوه و له كۆنترۆڵكردنی دواشاری ژێر ده‌ستی ئه‌و رێكخراوه له رۆژهه‌ڵاتی رووباری فوڕات نزیك بوونه‌ته‌وه.
PM:06:05:19/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 2144
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت