به‌رپرسێكی ئه‌مریكی: ئامانجمان له‌ناوبردنی به‌شار ئه‌سه‌د نییه
وێنەیەکی بەشار ئەسەد لە سوریا
وێستگه نیوز ـ
نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ سوریا رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی كار بۆ له‌ناوبردنی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا ناكات، به‌ڵام گه‌ر رژێمه‌كه‌ی نه‌گۆڕێت، پشتیوانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ناكات.
رۆژی دووشه‌ممه جه‌یمس جێفری نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ سوریا كه به یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه به‌هێزه‌كانی ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ داده‌نرێت، وتی: "پێویسته به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا له‌سه‌ر رێككه‌وتن رازیی بێت، چونكه دوای حه‌وت ساڵ شه‌ڕ سه‌ركه‌وتنی ته‌واوه‌تی به‌ده‌ست نه‌هێناوه و 100 هه‌زار چه‌كدار له‌سه‌ر خاكی سوریا دژایه‌تی رژێمه‌كه‌ی ده‌كه‌ن".
جه‌یمس جێفری له كۆنگره‌یه‌كدا له ناوه‌ندی "ئه‌تلانتیك كاونسل" بۆ توێژینه‌وه له شاری واشنتۆن، وتیشی: "ده‌مانه‌وێت له سوریا رژێمێك ببینین كه ته‌واو جیاواز بێت، من باسی گۆڕینی رژێم ناكه‌م، ئێمه هه‌وڵ بۆ له‌ناوبردنی ئه‌سه‌د ناده‌ین".
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكییه مه‌زه‌نده‌ی كرد پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سوریا 300 بۆ 700 ملیار دۆلاری تێبچێت.
هۆشداریشی دا له‌وه‌ی وڵاتانی خۆرئاوا كۆمه‌كی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سوریا ناكه‌ن، گه‌ر نه‌گه‌نه رێككه‌وتنێكی سیاسی كه هه‌موو لایه‌نه‌كان قبوڵیان بێت و هه‌ڵسوركه‌وتی رژێمه‌كه‌شی بگۆڕێت.
AM:11:30:18/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1160
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت