فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای پاسداران به هه‌ڵه خۆی كوشت
وێستگه نیوز –
سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند كه یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانیان له كاتی پاككردنه‌وه‌ی چه‌كه‌كه‌ی به هه‌ڵه خۆی كوشت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16ی كانوونی یه‌كه‌می 2018 سوپای پاسدارانی ئێران له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "عه‌مید قودره‌ت الله مه‌نسوری فه‌رمانده‌ی باره‌گای هه‌شتی ئه‌ئیمه‌ی سه‌ر به سوپای پاسداران له كاتی پاككردنه‌وه‌ی چه‌كه‌كه‌ی، فیشه‌كێكی به‌ركه‌وت و به‌وهۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه "عه‌مید قودره‌ت الله مه‌نسوری كه‌مئه‌ندامی جه‌نگ بووه و فه‌رمانده‌ی دڵسۆز و شۆڕشگێڕی باره‌گای هه‌شتی ئه‌ئیمه" بووه.
هاوكات سوپای پاسدارانی ئێران ستایشی "جیهاد و هه‌وڵه دڵسۆزانه‌كه‌ی له سه‌قامگیری و خزمه‌تی گه‌ل" دا كرد.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئێران، عه‌مید قودره‌ت الله مه‌نسوری به‌شداری شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عیراق كردووه و پێكراوه و به‌هۆیه‌وه كه‌مئه‌ندام بووه، دوای ته‌واوبوونی جه‌نگیش بووه به فه‌رمانده‌ی لیوای 21ی ئیمام ره‌زا و فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی 5ی سه‌ركه‌وتن و باره‌گای قودس، دواتر له 2014دا به فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسداران بوو به فه‌رمانده‌ی باره‌گای هه‌شتی ئه‌ئیمه‌ی سه‌ر به هێزی ده‌ریایی سوپای پاسداران له باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران.
PM:07:43:16/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 4140
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت