پارێزه‌ره‌كه‌ی مه‌لا كرێكار دوو داوای فه‌رمی ئاڕاسته‌ی حکومەتی نه‌رویج كرد
مەلا کرێکار
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
به‌هۆی نه‌بوونی پاسپۆرت و هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌رمی كه بتوانێت سه‌فه‌ری ئه‌و وڵاته‌ی پێ بكات، دادگایی كردنی مه‌لا كرێكار له ئیتاڵیا دواخرا.
خالید ره‌نجده‌ر، برای مه‌لا كرێكار، ئه‌میری پێشووی رێكخراوی ئه‌نسارولئیسلام، به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "لە دانیشتنێکدا لەگەڵ مامۆستا کرێکار نزیکەی سێ هەفتە پێش ئێستا، مێلینگ-ی پارێزەرەکەی وتی کە دوو نامە ئاڕاستەی حکومەت و موخابەراتی نەرویج دەکات و دواتر نامەکانی بە فەرمی نارد".
وتیشی: "لە نامەی یەکەمدا داوای لە حکومەتی نەرویج کرد کە پاسپۆرت بدات بە مەلا کرێکار بۆ ئەوەی لە دانیشتنی دادگای ئیتالیا کە ئەمڕۆ بوو، ئامادەبێت، یان بەو پاسپۆرتە بچێتە باڵیۆزخانەی عیراق لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بۆ ئەوەی پاسپۆرتی عیراقی دەربهێنێت و بتوانێت سەفەری ئیتالیای پێ بکات".
راشیگه‌یاند: "لەنامەی دووەمیشدا مێلینگ داوای لە موخابەراتی نەرویج کردووە کە ناوی مەلا کرێکار لە لیستی تیرۆری نەتەوە یەکگرتووەکان دەربهێنێف بۆ ئەوەی بتوانێت سەفەری ئیتالیا بکات و لە دادگایی کردنەکەیدا ئامادە بێت".
خالید ره‌نجده‌ر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "هەفتەی رابوردوو دەنگۆی ئەوە هاتە ئاراوە کە وەزارەتی دادی نەرویج رازی بووە بە پێدانی پاسپۆرت بە مەلا کرێکار، ئەگەر بیەوێت بچێت بۆ ئیتالیا، بەڵام هیچ بەرپرسێکی حکومی و خودی پارێزەرەکەی مامۆستا کرێکاریش لێدوانیان لەسەر ئەو بابەتە نەداوه و ئاگادار نین".
وتیشی: "ئه‌مڕۆ كه ده‌بوو دادگایی كردنی مامۆستا كرێكار له ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌بچێت، پارێزه‌ره‌كه‌ی جەختی لەوە کردەوە کە کرێکار هیچ بەڵگەنامەیەکی فەرمی پێنەگەیشتووە کە بتوانێت پێی بچێت بۆ ئیتالیا".
راشیگه‌یاند: كرێكاری برای پێشتر لە رێگەی پارێزەرەکەیەوە رایگەیاندبوو کە ئاماده‌یه بچێت بۆ شاری (بولزانۆ)ی ئیتالیا و ئامادەی دادگاییەکە ببێت، بەڵام دەبێ گەرەنتی ئەوەی هەبێت کە رێگەی گەڕانەوەی بۆ نەرویج لێ نەگرن، یان وەک ئۆجەلان لە ئیتالیاوە رادەستی ئەمریکا یان ئەردەن یان عیراق نەکرێتەوە.
خالید ره‌نجده‌ر ئه‌وه‌شی باسكرد: "خاتوو (ئێنریکا فرانزینی) كه پارێزه‌ری كرێكاری برایه‌تی لە ئیتالیا، لە کۆتایی هەفتەی رابودوودا رایگەیاندبوو کە ئەمڕۆ داوا دەکات دادگاییەکە دوابخرێت، چونکە مامۆستا کرێکار ناتوانێت ئامادەی دانیشتنی دادگا ببێت".
ده‌زگای هه‌واڵگری ئیتالیا ساڵی رابردوو رایگەیاندبوو کە شانەیەکیان لە ئیتالیا ئاشکرا کردووە و هەوڵیان داوە خەڵک بنێرن بۆ سوریا بۆ ناو داعش.
چاودێریی یەکێکیان لەوێ کردووە و هەندێک قسەیان تۆمار کردووە كه لە نێوان خۆیاندا وتوویانە ئەو کەسە مه‌لا کرێکار دەناسێت. خالید ره‌نجده‌ر وێڕای ره‌تكردنه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگری ئیتاڵی، رایگه‌یاند: "بە نەرویج و ئیتالیا مه‌لا کرێکاریان لەو بابەتەوە ئاڵاندووە، مەبەستیش تەنها دەکردنی براكه‌مه لە نەرویج بە هەر شێوەیەک بێت".
PM:02:12:10/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 3628
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت