هەواڵگری نەرویج شێوازی ناردنی مەلا کرێکار بۆ ئیتاڵیا ئاشکرا دەکات
مەلا کرێکار
وێستگه نیوز ـ
برایه‌كی مه‌لا كرێكار، ئه‌میری پێشووی رێكخراوی ئه‌نسارولئیسلام، رایده‌گه‌یه‌نێت، شه‌وی رابردوو چوونه‌ته فه‌رمانگه‌ی هەواڵگری نه‌رویج بۆ پرسی راده‌ستكردنی براكه‌ی به ئیتاڵیا كه بڕیاره له‌سه‌ر دۆسیه‌ی تیرۆر دادگایی بكرێت، ده‌شڵێت: "مامۆستا كرێكار وتوویه‌تی، من پشتم بەهێزێک بەستووە هەرگیز نەئەو شکست دەهێنێت و نەدەشهێڵێت من شکست بهێنم".
خالید ره‌نجده‌ر، برای مه‌لا كرێكار، ئه‌میری پێشووی رێكخراوی ئه‌نسارولئیسلام له هه‌ژماری خۆی نووسیویه‌تی: "شه‌وی رابردوو له‌گه‌ڵ مامۆستا کرێکار، لەسەر داوای پارێزەرەکەی چووە فەرمانگەی هەواڵگری نەرویج سەربارەت بە بانگکردنی بۆ ئیتالیا لە لایەن دادگای شاری بوڵزانۆ، گفتوگۆ کرا".
ئه‌وه‌شی وتووه: "هەواڵگری ئیتالیا دۆسییەی تیرۆری بۆ مامۆستا کرێکار دروست کردووە کە لە راستیدا بە پێی ئەو مواسەفاتە دروستیان کردووە کە نەرویج داوای لێکردوون، ئامانجیش لێی دەرکردنی مامۆستا کرێکارە لە نەرویج".
ره‌نجده‌ر ده‌شڵێت: "دەرکردنی مامۆستا کرێکار لای نەرویجییەکان بووەتە نەخۆشییەکی زۆر قورس و، سیل و سەرەتانیش هێندە بە ئازار نییە بۆیان".
ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "من وەک برایەک سەیری مامۆستا کرێکار ناکەم و هەرچی لایەنی باشەی تیادابێت ئەوە باس بکەم، بەڕاستی پیاوێکی ژیر و لەسەرخۆیە لە وەڵامدانەوەدا، حساب بۆ هەر وشەیەک دەکات کە دەری دەبرێت و، لە کاتی پێویستدا قسەی خۆی دەکات".
ئه‌وه‌شی نووسیووه: "موخابەراتی نەرویج ئەمشەو بڕیاری وەزارەتی دادی نەرویجیان بۆ خوێندەوە کە داوای لە پۆلیسی نەرویج کردووە لیزەپاسێکی پێنج رۆژی بۆ دەربکەن بۆ ئەوەی بتوانێت بچێتە ئیتالیا و ئامادەی دادگاییەکە ببێت".
براكه‌ی مه‌لا كرێكار ده‌ڵێت: "وەزارەتی داد دەڵێت ئەو لیزەپاسە نادرێت به كرێكار، بەڵکو بەو پۆلیسانە دەبێت کە لەگەڵیدا دەچنە ئیتالیا، ئەگەریش هەیە ترانزێتی ئەڵـمانیاشی تێبکەوێت، لە ئیتالیاش لیزەپاسەکە دەدەنە دەستی خۆی و پۆلیسەکان دەگەڕێنەوە بۆ نەرویج، کە دادگاییەکە تەواو بوو پۆلیسی نەرویج جارێکی دیکە دەچێتەوە ئیتالیا و دەیهێنێتەوە بۆ نەرویج".
ئه‌وه‌شی باسكردووه، كه مه‌لا كرێكار له وه‌ڵامدا وتوویه‌تی: "یەکەم: مەترسییەکە لە ترانزێتەکەدایە و هەمان سیناریۆی عه‌بدوڵا ئۆجەلانی لێ دەخوێنمەوە، هەروەها پۆلیسی نەرویج من لە ئیتالیا دەخاتە ناوەڕاستی دارستانێکەوە بێ بوونی هیچ دەستەبەرییەک بۆ پاراستی ژیانم، لەوێش ئەگەری رفاندنم زۆرترە".
مه‌لا كرێكار وتوویه‌تی: "من هیچم بەرانبەر نەرویج و ئیتالیا و وڵاتانی دیکە نەکردووە، من 62 جار لە نەرویج دادگایی کراوم و لە قورسترین دۆسییەدا بەڵگەیەک نەبووە کە من تاوانبار بم، هەموو ئەوەی دروستکراوە لە کارگەیەکی سیاسی دا دروستیان کردووە".
خالید ره‌نجده‌ر ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه: "مێلینگی پارێزەرەکەی مامۆستا لە پرسیارێکدا بۆ موخابەراتی نه‌رویج داوای کرد ئایا ئیتالیا گەرەنتی ئەوە دەدات کە مەلا کڕیکار بگەڕێتەوە بۆ نەرویج ئەگەر لیزەپاسەکەی کە بۆ ماوەی پێنج رۆژ بۆی دەکرێت، بەسەر چوو؟ له وه‌ڵامدا موخابەرات وتیان، لە هیچ گفتوگۆیەک یان نامە گۆڕینەوەیەکدا دەسەڵاتدارانی ئیتالیا دڵنیاییان نەداوە کە گەرەنتی بە مەلا کرێکار دەدەن".
ئه‌وه‌شی گێڕاوه‌ته‌وه كه لە "رێگا کە هاتینەوە مامۆستا کرێکار وتی، ماوەیەک لەمەوبەر بە مێلینگی پارێزەرەکەی خۆمم وت: تۆ دەزانی بۆچی نەرویج ئاوا دەستی دەستی بە دۆسییەکەی من دەکات؟ وتی، حەز دەکەم بزانم. پێموت یەکەم ئەوەیە کە نەرویج دۆسییەیەکیان بۆ من دروست کردووە کە بۆیان بچووک ناکرێتەوە، دووەم دەزانن من وەک کوردێک بێکەسم و ترسم لە هەندێک لایەنی کوردستانەکەی خۆم زیاتر هەیە وەک لە وڵاتانی تر، پێشم وت: من پشتم بەهێزێک بەستووە هەرگیز نەئەو شکست دەهێنێت و نەدەشهێڵێت من شکست بهێنم".
نەجمەدین فەرەج ئەحمەد، ناسراو بە مەلا کرێکار لە ساڵی 1956 لە سلێمانی لەدایکبووە، ماستەری لە زانستی فەرموودەوانیدا ھەیەو ژنێک و چوار منداڵی ھەیە، ئێستا له وڵاتی نه‌رویج نیشته‌جێیه و پێشتر ئه‌میری رێكخراوی ئه‌نساروئیسلام بوو له ناوچه‌كانی ته‌وێڵه‌و بیاره، كه‌له 2003 دا له لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه باره‌گاكانیان موشه‌ك باران كرا‌و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌وكاتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دواتر ناوچه‌كه‌یان كۆنتڕۆڵ كرده‌وه.
هــ. ر
PM:02:59:14/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 18048
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت