شارا داوای لێبووردن ده‌كات
وێستگه نیوز -
خانمه پێشكه‌شكاری شارا ئیبراهیم داوای لێبووردن له هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند "عه‌باسی سه‌ڵاح داوده و زاهیر جه‌لال" ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌رگیز له نیه‌تی نه‌بووه و نابێ كه بێڕێزی بكات.
شارا ئیبراهیم خانمه پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی كوردماكس كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی چه‌ند پرسیارێك له هه‌ردوو میوانی به‌رنامه‌كه‌ی (عه‌باسی سه‌ڵاح داوده، زاهیر جه‌لال) ره‌خنه‌ی توندی لێ‌گیرا، داوای لێبووردنی له‌هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند كرد.
ئه‌م ئێواره‌یه له پڕۆگرامه‌كه‌ی، شارا رایگه‌یاند كه "به‌ڕێز و ئیحترامی زۆره‌وه هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند له‌م كه‌ناڵه به‌ڕێكراون و ئێستاش خۆشه‌ویستی و ئیحترامیان هه‌یه".
شارا وتی: "به ته‌له‌فۆن قسه‌م له‌گه‌ڵ هه‌ردووكیان كردووه و كه ئه‌گه‌ر شتێك هه‌بێت تایبه‌ت بێت وه‌ها تێیمه‌گه‌ن و داوای لێبووردنتان لێده‌كه‌م".
وتیشی: "هیوادارم ئه‌و بابه‌ته دابخرێت و كۆتایی پێبێت له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌رگیز له نیه‌تی مندا نه‌بووه و نابێ بێڕێزی بكه‌م به‌رامبه‌ر میوانه‌كانم و ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌م كردبێت داوای لێبووردن ده‌كه‌م".
شارا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئه‌گه‌ر منیش ئه‌مه كردبێت، كه‌ناڵێكی گه‌وره كه بووینه سێ خێزانی گه‌وره و له نیه‌تی مندا هه‌بێت، كه‌ناڵه‌كه رێگه‌نادات بێڕێزییه‌ك به‌رامبه‌ر میوانه‌كه‌م".
پرۆگرامی شارا یه‌كێكه له پرۆگرامه‌كانی كه‌ناڵی كوردماكس شۆ كه تیایدا میوانداری هونه‌رمه‌نده‌كان ده‌كرێت و پرسیاری تایبه‌ت له باره‌ی ژیانیان ده‌كرێت.
له ماوه‌ی رابردوودا به‌هۆی پرسیاره‌كانی له هه‌ردوو میوانی به‌رنامه‌كه (
عه‌باسی سه‌ڵاح داوده،
زاهیر جه‌لال)، شارا رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر بووه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
PM:09:30:29/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 68472
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت